(د. جیهاد علی قادر) مامۆستا لەبەشی زمانی عەرەبی کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت لە زانکۆی ڕاپەڕین، بە توێژینەوەیەکی زانستی بەشداریکرد لە کۆنفراسێکی زانستی. ئەم چالاکییە زانستیە لەلایەن کۆلێژی ئاداب لە زانکۆی تکریت ڕێکخرابوو، کە لە بەروارەکانی ٢٣-٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ بەڕێوەچوو.
لەم کۆنفرانسەدا (د. جیهاد علی قادر ) توێژینەوەیەکی زانستی بەناونیشانی (آفاق البحث العلمي في العلوم الإنسانية الواقع والتطلعات) پێشکەشکرد، لە کۆنفرانسەکەدا ، توێژەرانی دامەزراوە جۆراوجۆرەکان دەرفەتیان بۆ ڕەخسا کە بیروڕا ئاڵوگۆڕ بکەن و نوێترین دۆزینەوەکانیان بەیەکەوە باس بکەن و بەکۆمەڵ لە دۆخی ئێستا و ئاسۆکانی داهاتووی بواری زانستە مرۆییەکان بکۆڵنەوە.