University of Raparin Logo

مامۆستایەکی زانکۆی ڕاپەڕین توێژینەوەیەک لە گۆڤارێکی ئەمریکی بڵاوکردەوە

چاپکردن ئیمەیڵ

مامۆستایەکی زانکۆی ڕاپەڕین توێژینەوەیەک لە گۆڤارێکی ئەمریکی بڵاوکردەوەمامۆستایەکی بەشی ئینگلیزی كۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت لە زانکۆی ڕاپەڕین، تازەترین توێژینەوەی خۆی بە ناونیشانی( Barriers to learning English as a second language in the public high schools of Raparin Area)
بڵاوکردەوە.
د. ڕزگار محمد امین سەرۆک بەشی زمانی ئینگلیزی لە کۆلێژی پەروەردەیی بنەڕەت لە زانکۆی ڕاپەڕین تازەترین توێژینەوەی هاوبەشی خۆی لە گۆڤاری (International Journal of Linguistics) كە لەلایەن دامەزراوەی ( Macrothink institute) ی ئەمریکی چاپ دەكرێت بڵاوكردەوە.
پوختەی توێژینەوەکە باس لەو چالێنجانە دەکات کە ڕووبەڕوی خویندکارانی قۆناغی ئامادەیی سنوری ڕاپەڕین دەبنەوە لە کاتی فێربونی زمانی ئینگلیزیدا، بەدواداچوون بۆ بابەتەکە کراوە لەگەڵ خستنەڕوی پێشنیاری گونجاو بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە.
کلیک لەم لینکە بکەن بۆ خوێندنەوەی توێژینەوەکە:
https://doi.org/10.5296/ijl.v15i5.21297