University of Raparin Logo

مامۆستایەكی زانكۆی ڕاپەڕین بڕوانامەی دكتۆرای لەزمانی ئینگلیزی بەدەستهێنا

چاپکردن ئیمەیڵ

   مامۆستایەکی بەشى زمانی ئینگلیزی لەسەرۆکایەتی زانکۆ، لە سەنتەری پەرەپێدان و زمان، دوای گفتوگۆ و هەڵسەنگاندنی تێزی دکتۆراکەی، بە ناونیشانی (Conceptual Representations in T. S. Eliot’s and Sherko Bekas’ Poems: A Cognitive Stylistic Study) ڕۆژی شەممە (28-10-2023) لە كۆلیژی زمانی زانكۆی سلێمانی، بڕوانامەی (دکتۆرای زمانی ئینگلیزی) بەدەستهێنا.

دوای گفتوگۆ و گەنگەشەی ناوەرۆکی تێزەکە، لەلایەن ئەندامانی لیژنەی هەڵسەنگاندنەوە، لیژنەکە بەپلەی (زۆرباشە) مافی بەدەستهێنانی پلەی دکتۆرای لەزمانی ئینگلیزی بە بەڕێز مامۆستا (خالد علی عبداللە) بەخشی.

لیژنەی گفتوگۆ و هەڵسەنگاندن لەم بەڕێزانە پێکهاتبوو:
ــ پ.د. زکی صابر علی هموند -زانكۆی کەرکوک ــ سەرۆکی لیژنە.
ــ پ.ی.د. یونس ابراهیم بەنی وەیس- زانكۆی گەرمیان ــ ئەندام.
ــ پ.ی. د سلام نعمة هرمز حکیم- زانکۆی سەڵاحەدین ــ ئەندام.
ــ پ.ی. د. سازە احمد فخری - زانكۆی سلێمانی ــ ئەندام.
ــ پ.ی.د. کەڤی شاکر محمد-زانکۆی سەڵاحەدین ــ ئەندام.
ــ پ.د. ئازاد حسن فتاح -زانكۆی سلێمانی ــ ئەندام و سەرپەرشت.

بەناوی سەرۆکایەتیی زانکۆی ڕاپەڕینەوە، پیرۆزبایی لەمامۆستا (خالد علی عبداللە) دەکەین بەبۆنەی بەدەستهێنانی بڕوانامەی دکتۆراکەیەوە، هیواخوازین هەردەم سەرکەوتوبێت لە کار و پڕۆژە زانستییەکانیدا و خزمەتی زیاتری زانکۆمان بکات.