مامۆستایەکی بەشی یاسا لەکۆلێژی زانستەمرۆڤایەتیەکان، دوای گفتوگۆ و هەڵسەنگاندنی تێزی دکتۆراکەی بەناونیشانی (النظام القانوني للاتحاد الدولي لكرة القدم-الفيفا-) لەڕۆژی یەکشەممە (٢٩-١٠-٢٠٢٣) لەکۆلێژی یاسا لەزانکۆی سلێمانی، بڕوانامەی دکتۆرای لەیاسای شارستانی بەدەستهێنا.
دوای گفتوگۆ و گەنگەشەی ناوەڕۆکی تێزەکە، لەلایەن ئەندامانی لیژنەی هەڵسەنگاندنەوە، لیژنەکە مافی بەدەستهێنانی پلەی دکتۆرای لەیاسای شارستانی بە بەڕێز مامۆستا (ابراهیم عمر ابراهیم) بەخشی.
لیژنەی گفتوگۆ لەم بەڕێزانەی خوارەوە پێکهاتبوو:
١-پ. د. سعد ربیع عبدالجبار- زانکۆی تکریت- سەرۆکی لیژنە.
٢- پ. د. فرات رستم امین- زانکۆی کەرکوک- ئەندام.
٣-پ. د. عدنان باقی لطیف- زانکۆی سلێمانی- ئەندام.
٤- پ.ی. د. سەنگەر علی رسول- زانکۆی ڕاپەڕین- ئەندام.
٥-پ. ی. د. ئاڤان عبدالعزیز رضا- زانکۆی سلێمانی- ئەندام.
٦- پ. د. محمد سلێمان الاحمد- زانکۆی سلێمانی - زانکۆی شارقە- ئەندام و سەرپەرشتیار.
بەناوی سەرۆکایەتیی زانکۆی ڕاپەڕینەوە، پیرۆزبایی لەمامۆستا (ابراهیم عمر ابراهیم) دەکەین بەبۆنەی بەدەستهێنانی بڕوانامەی دکتۆراکەیەوە، هیواخوازین هەردەم سەرکەوتوبێت لە کار و پڕۆژە زانستییەکانیدا و خزمەتی زیاتری زانکۆمان و گەل و نیشتمان بکات.