ئەمڕۆ دوو شەممە (30 – 10 – 2023) یاداشتنامەی لێكتێگەیشتنی زانستی لەنێوان زانكۆی راپەڕین و زانكۆی (China Three Gorges University) لەوڵاتی چین واژۆ كرا.
لەكۆبونەوەیەكی سەرهێڵدا بەئامادەبوونی سەرۆكی زانكۆی راپەڕین بەڕێز (پ.ی.د. پەیمان رمضان احمد) و بەڕێز (پ.ی.د. جمال علی عمر) بەڕێوەبەری گشتی سەنتەری توێژینەوەو بەڕێز د. بێستون عبدالمجید عثمان) سەرۆكی بەشی بەڕێوەبردنی بیمەو بەڕێز (د. رەوشەن عثمان علی) سەرۆكی بەشی ئەندازیاری شارستانی و بەڕێز (پ.ی.د. ساڵح براهیم احمد) نوێنەری بەشی ئینگلیزی كۆلێژی پەروەردە، لەتیمی زانكۆی راپەڕین و ئامادەبوونی دكتۆر (XI. Jing) راگری سكۆڵی خوێندنی بیانی و دكتۆر (HU Xinying) بەڕێوەبەری سەنتەری پەروەردەی نێودەوڵەتی پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دكتۆر (JIN Haibo) بەڕێوەبەری سەنتەری توێژینەوەی نێودەوڵەتی و هەرێمی، و دكتۆر (LIU Junhong) بەڕێوەبەری سەنتەری پەروەردەی فرەپسپۆڕی و پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دكتۆر (YAO Jia) بەڕێوەبەری سەنتەری ماستەر لەوەرگێڕان و وەرگێڕانی زارەكی، یاداشتی لێكتێگەیشتن لەنێوان هەردوو زانكۆدا واژۆ كرا.
بەپێی ناوەڕۆكی یاداشتی واژۆ كراوی نێوان هەردوو زانكۆ، لەداهاتوودا پڕۆژەو كاری زانستی هاوبەش لەنێوان هەردوو زانكۆدا دەبێت و پەرە بە پەیوەندییە زانستییە نێودەوڵەتییەكانی هەردوولا دەدرێت و كار لەسەر ئاڵوگۆڕی ستافی كارگێڕی و ئەكادیمی نێوان هەردوولا دەكرێت.
هەروەك بڕیاردراوە لەداهاتوویەكی نزیكدا خولێكی سەرهێڵ دەربارەی رۆشنبیری و كۆمەڵگەی چینی بۆ ئەو خوێندكارانی زانكۆی راپەڕین بكرێتەوە كە ئارەزووی خوێندن لەوڵاتی چین دەكەن.
بڕیاریشدراوە لەمانگی ئازاری ٢٠٢٤دا میوانداری کۆنفرانسی نێودەوڵەتی سەبارەت بە وەرگێڕان و پەروەردەی نێوان کولتوورییەکان بكرێت لەچین و ئەكادیمیستێكی زانكۆی راپەڕین بانگهێشتی كۆنفڕانسەكە بكرێت و بەشداری بكات.
یەكێكی تر لەو تەوەرە گرنگانەی تاوتوێكراو رەزامەندی هەردوولای لەسەر بوو كردنەوەی خوێندنی ماستەر دەبێت لەپسپۆڕی خوێندنی نێودەوڵەتی و هەرێمی و زانكۆی (China Three Gorges University) لەوڵاتی چین ئامادەیی پێدانی سكۆلەشیپی بۆ ستافی زانكۆی راپەڕین دەربڕی.
هەروەكچۆن چەندین تەوەری دیكەی گرنگی زانستی بڕیاریان لەبارەوە درا، وەكو هەماهەنگی بۆ توێژینەوەی زانستی و ئاڵوگۆڕی ستافی توێژینەوە.