دوای ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و تویژینه‌وه‌ی زانستی له نوسراوێكدا به ژماره (5/13887) داوای له زانكۆ تایبه‌تیه‌كان كرد له‌به‌ر ڕۆشنایی ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ی به‌سه‌ر عێراق و ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا هاتوه، ژماره‌یه‌ك كورسی خوێندن به‌پێی توانای زانكۆكانیان به‌بێ به‌رامبه‌ر بۆ خوێندكارانی كه‌ركوك و ناوچه دابڕێندراوه‌كان دابین بکەن ، ژماره‌یه‌ك له زانكۆكان به‌ده‌م ئه‌و داواكارییه‌ی وه‌زاره‌ته‌وه هاتن و، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی لوبنانی فه‌ره‌نسی/ هه‌ولێر ژماره‌یه‌ك كورسی خوێندن بۆ خوێندكارانی كه‌ركوك و ناوچه دابڕێندراوه‌كان دابین كرد. سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی لوبنانی فه‌ره‌نسی/ هه‌ولێر له نوسراوێكدا كه بۆ وه‌زاره‌تی خویندنی باڵا‌و تویژینه‌وه‌ی زانستی-یان ڕه‌وانه كردوه، بڕیاریانداوه به‌ته‌رخانكردنی (26) كورسی خویندنی بێ به‌رامبه‌ر، له‌گه‌ڵ (52) كورسی دیكه به‌داشكاندنی (50%) نرخی خوێندن بۆ ده‌رچوانی پۆلی شه‌شه‌می ئاماده‌یی كه دانیشتوی كه‌ركوك و ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستانن.
لەلایەکی دیکەوە زانكۆی جیهان/ سلێمانی كورسی خوێندن بۆ خوێندكارانی كه‌ركوك و ناوچه دابڕێندراوه‌كان دابین ده‌كات.
سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی جیهان/ سلێمانی ژماره‌یه‌ك كورسی خوێندن بۆ خوێندكارانی كه‌ركوك و ناوچه دابڕێندراوه‌كان ده‌كات. سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی جیهان/ سلێمانی له نوسراوێكدا كه بۆ وه‌زاره‌تی خویندنی باڵا‌و تویژینه‌وه‌ی زانستی-یان ڕه‌وانه كردوه، بڕیاریانداوه به‌ته‌رخانكردنی (25) كورسی خویندنی بێ به‌رامبه‌ر، له‌گه‌ڵ (50) كورسی دیكه به‌داشكاندنی (50%) نرخی خوێندن بۆ ده‌رچوانی پۆلی شه‌شه‌می ئاماده‌یی كه دانیشتوی كه‌ركوك و ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستانن و له‌هه‌مان كاتدا خویندنی ئاماده‌ییان له‌و ناوچانه ته‌واو كردبێت.
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا خوێندکارانی پارێزگای نه‌ینه‌وا ئاگادار دەکاتەوە
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و تویژینه‌وه‌ی زانستی ئاگاداری خوێندكارانی زانكۆ و په‌یمانگه‌كانی پارێزگای نه‌ینه‌وا ده‌كاته‌وه, كه له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان نیشته‌جێین به‌زوترین كات سه‌ردانی ئه‌م سایته بكه‌ن (http://www.ninavaheducation.com) بۆ پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمێكی تایبه‌ت به‌دیاریكردنی كاتی تاقیكردنه‌وه‌كان ، كه دواتر له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی دیاری ده‌كرێت, له ئێستادا ته‌نها خوێندكارانی به‌كالۆریۆس ده‌توانن ئه‌و فۆرمه پڕ بكه‌نه‌وه‌و دواتریش بۆ خوێندكارانی خوێندنی بالا (ماسته‌ر) و دبلۆم فۆرمی دیكه بڵاو ده‌كرێته‌وه.
له هه‌مان كاتدا داوا له خوێندكارانی به‌كالۆریۆس ده‌كه‌ین دوای پڕكردنه‌وه‌ی زانیارییه‌كان، فۆرمه‌كه ڕه‌وانه‌ی ئه‌م ئیمه‌یله بكه‌ن (ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.)، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی داوا له خوێندكارانی به‌كالۆریۆس ده‌كات ڕۆژانه سه‌ردانی سایتی (http://www.ninavaheducation.com/)) بكه‌ن بۆ دیاریكردنی ڕۆژی تاقیكردنه‌وه و زانیاری زیاتر سه‌باره‌ت به‌ڕێوه‌شوێنه‌كانی خوێندنی خوێندكارە ئاواره‌كانی پارێزگای نه‌ینه‌وا له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان.