ئەمڕۆ سێشەممە ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، لە هۆڵی کتێبخانەی کەمپەسی قەڵادزێ، بەشی باخداری لە کۆلێژی زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵییەکان، وێرکشۆپێکی زانستی بە ناونیشانی “the reality of status of the EXistence, composition and importance of medicinal plants in the kurdistan Region” ڕێکخست.
وێرکشۆپەکە بە ئامادەبوونی بەڕێز(پ.ی.د. محمد ابراهیم محمد) ڕاگری کۆلێژی زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵییەکان و مامۆستایان و فەرمانبەران و وخوێندکارانی کەمپەسی قەڵادزێ بەڕێوەچوو.
لە وێرکشۆپەکەدا دوو پانێڵ پێشکەشکران، پانێڵی یەکەم لەلایەن (م.ی. محمد عثمان احمد ) بەڕێوەبرا، سیمیناری یەکەمی پانێڵەکە بەناونیشانی “Traditional kurdish medicine and human health” لەلایەن (پ.ی.د. بدر قادر سورچی) پێشکەشکرا، دواتر سیمیناری دووەم لەلایەن (فوٲد عثمان عبداللە) بەناونیشانی “Drug dicovery from medicinal plants : techniquse of extraction of natural compounds from medicinal plants” پێشکەشکرا.
پاشان پانێڵی دووەم لەلایەن (د. ئازاد صاڵح عبداللە) بەڕێوەبرا، سیمیناری یەکەمی پانێڵەکە (د. علی ملا خضر گەڵاڵەیی) بە ناونیشانی“ classification of medicinal and aromatic plants ” پێشكەشیکرد،
دواتر سیمیناری دووەم لەلایەن (م.ی. ئاسۆ هاشم حسام الدین ) بەناونیشانی“ medicinal and aromatic plants :past present and future ”پێشکەشکرا.
وێركشۆپەكە بەگفتوگۆی بەشداربووان و بەخشینی بڕوانامە بەشداربون بە توێژەران كۆتایی بەكارەكانی هێنا .