مامۆستایەكی زانكۆی راپەڕین لەدوای گفتوگۆی تێزی دكتۆراكەی لەپسپۆڕی مێژوو لهكۆلێژی ئادابی زانكۆی سەڵاحەدین، توانی بەسەرکەوتوویی لەرۆژی ٢٩ – ١٠- ٢٠٢٣، بڕوانامەی دكتۆرا بەدەستبهێنێت.
مامۆستا سەنگەر عبداللە رسوڵ، مامۆستا لهبهشی مێژوو لەزانكۆی راپەڕین كە تێزی كتۆراكەی بهناونیشانى (ڕەنگدانەوەى ملمڵانێ سیاسى ئایینییەکان لەسەر ڕەوشى هزرو زانست لەبەغدا و ئەندەلوس 5-6ک/11-12ز)، نوسی بوو توانی گفتوگۆی تێزەكەی بەسەركەوتوویی ئەنجام بدات و بڕوانامەی دكتۆرا بەدەستبهێنێت.
لێژنهی گفتوگۆكردن پێكهاتبوون له بەڕێزان:
پ.د.زرار صدیق تۆفیق زانکۆی دهۆک سهرۆك لێژنه
پ.د.فائزە محمد عزت زانکۆی سەڵاحەدین ئهندام
پ. د.شوکت عارف محمد زانکۆی زاخۆ ئهندام
پ.ی.د.خانزاد صباح محى الدین زانکۆی سەڵاحەدین ئەندام
پ.ی.د.بهمن صالح محمد زانکۆی سلێمانی ئەندام
پ.د.حکیم احمد مام بکر زانکۆی سەڵاحەدین ئەندام و سەرپەرشتیار
بەناوی سەرۆکایەتیی زانکۆی ڕاپەڕینەوە، پیرۆزبایی لەمامۆستا (سەنگەر عبداللە رسوڵ) دەکەین بەبۆنەی بەدەستهێنانی بڕوانامەی دکتۆراکەیەوە، هیواخوازین هەردەم سەرکەوتوبێت لە کار و پڕۆژە زانستییەکانیدا و خزمەتی زیاتری زانکۆمان و گەل و نیشتمان بکات.