مامۆستایەكی زانكۆی راپەڕین لەدوای گفتوگۆی تێزی دكتۆراكەی لەپسپۆڕی مێژوو لهكۆلێژی ئادابی زانكۆی سەڵاحەدین، توانی بەسەرکەوتوویی لەرۆژی ٢٨ – ١٠- ٢٠٢٣، بڕوانامەی دكتۆرا بەدەستبهێنێت.
گەنگەشەی تێزی دکتۆرای مامۆستا حسین عبدالرحمن حسین مامۆستا لەبەشی مێژووی كۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەكانی زانكۆی راپەڕین، بەناونیشانی ڕۆڵی هێزە دەرەکییەکان لەململانێ ناوخۆییەکانی دەوڵەتی ئەیوبی و لێکەوتەکانی خاچی و خوارزمییەکان بەنموونە، لەکۆلێژی ئادابی زانکۆی سەڵاحەدین بە پلەیەکی بەرز پەسند کرا.
بەناوی سەرۆکایەتیی زانکۆی ڕاپەڕینەوە، پیرۆزبایی لەمامۆستا (حسین عبدالرحمن حسین) دەکەین بەبۆنەی بەدەستهێنانی بڕوانامەی دکتۆراکەیەوە، هیواخوازین هەردەم سەرکەوتوبێت لە کار و پڕۆژە زانستییەکانیدا و خزمەتی زیاتری زانکۆمان و گەل و نیشتمان بکات.