University of Raparin Logo

سەرۆکی زانکۆی ڕاپەڕین پڕۆژەی بەشی تاقیگەکانی لە کۆلێژی زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵیەکان کردەوە

چاپکردن ئیمەیڵ

ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣،  بەئامادەبوونی بەڕێز (پ.ی.د. پەیمان رمضان احمد) سەرۆکی زانکۆی ڕاپەڕین و بەشێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ و تیمێكی ئەندازیاری و كارگێڕی سەرۆكایەتی زانكۆ، لە رێورەسمێكدا پڕۆژەی بەشی

تاقیگەکان لە کۆلێژی زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵیەکان لە کەمپەسی قەڵادزێ کرایەوە. ئامانج  لە کردنەوەی پڕۆژەی بەشی تاقیگەکان لە كۆلێژی زانستە ئەندازیارییە كشتوكاڵییەكان، لەپێناو بەرەوپێشبردنی ئاستی زانستی بەشەکە و گرنگیدانە بە تواناکانی خوێندکاران لەڕووی زانستی و کردارییەوە . جێی ئاماژەیە، کردنەوەی بەشی تاقیگەکان لە کۆلێژی زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵیەکانی زانکۆی ڕاپەڕین ، فاکتەرێک دەبێت بۆ پەرەپێدانی زیاتری کەرتی کشتوکاڵ لە سنورەکە، هەروەک هەنگاوێکیشە تا خوێندکارانی دەرچووی ئەم کۆلێژە شارەزا و لێهاتوو بن لە بوارە جیاوازەکانی کەرتی کشتوکاڵ .