University of Raparin Logo

چوار مامۆستای زانكۆی راپەڕین لەئیتاڵیا بەشداری خولێكی راهێنان دەكەن

چاپکردن ئیمەیڵ

 

لەچوارچێوەی پڕۆژەی  (TeachersMOD)یەکەم گروپی مامۆستایانی زانکۆی ڕاپەڕین کە ژمارەیان چوار مامۆستای کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتییە لەرۆژانی (30- 10 – 2023 بۆ 3- 11 -2023) بەشدارن لە چالاکییەکانی زانکۆی پاڤیا لە ئیتاڵیا کە بریتین لەوێرکشۆپ و سەردانی مەیدانی بۆ زانکۆی پاڤیا.

بابەتەکانی وێرکشۆپەکە پەیوەستن بەچۆنییەتی ئامادەکردن و پەروەردەکردنی مامۆستایانی قۆناغی خوێندنی بنەڕەتی، بە ئاڕاستەی پەروەردەیەکی هاوچەرخ و سەردەمییانە. پرۆژەکە بۆ بەرزکردنەوەی توانای وانەوتنەوەی مامۆستایانی قۆناغی بنەڕەتییە. بەهۆی ئەوەی زۆرینەی مامۆستایانی قۆناغی بنەڕەتی لە کۆلێژەکانی پەروەردەی بنەڕەتەوە ئامادەدەکرێن، بۆیە هەنگاوی یەکەمی پرۆژەکە لە کۆلێژەکانی پەروەردەی بنەڕەتەوە دەستیپێکردوە.

ئامانجی گشتی TeachersMOD بریتییە لە پشتگیریکردن و پاڵپشتی دامەزراوە ئەوروپییەکان، لە مۆدێرنکردن و بەرزکردنەوەی کوالیتی وانەوتنەوە لە زانکۆ کوردییەکان، بە داهێنانی میتۆدۆلۆژیای وانەوتنەوە، پێداچونەوە بە پرۆگرامەکانی خوێندن و بەهێزکردنی لێهاتویی ستافی زانکۆ لە کۆلێژەکانی پەروەردەی بنەڕەتی لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستانی عێراق.

مامۆستایانی زانكۆی راپەڕین پێكهاتبون لەبەڕێزان: بڕوا ڕەسوڵ ئەحمەد مامۆستا لەبەشی زمانی کوردی، بورهان قادر سلیم مامۆستا لەبەشی زمانی ئینگلیزی، احمد حمەسوور پیرۆت مامۆستا لەبەشی زمانی ئینگلیزی، شایان احسان جلال مامۆستا لەبەشی زانستەکانی کۆمپیوتەر.

بۆ زانیاری زیاتر دەربارەی پڕۆگرامی TeachersMOD سەردانی ئەم لینكە بكەن:

https://teachersmodproject.eu/?fbclid=IwAR2jtliJ2_c77pAATfUrolJPimBtKfYA_tCxljWz8PYtJoXgj8esA70JRo8