University of Raparin Logo

بەشی ئەندازیاری شارستانی زانکۆی ڕاپەڕین چالاکیەکی نێودەوڵەتی ئەنجامدا

چاپکردن ئیمەیڵ

لەچوارچێوەی پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکانی زانکۆی ڕاپەڕین و لەچوارچێوەی ئاڵوگۆڕی ستافی ئەکادیمی، بەشی ئەندازیاری شارستانی ھەڵسا بە ئەنجامدانی چالاکیەکی ئەکادیمی لەگەڵ زانکۆی KCG College of Technology لە وڵاتی ھیندستان.

ڕۆژی ٣١/١٠/٢٠٢٣ ، پڕۆفیسۆر ( ڤاندھانە دیڤی) مامۆستا لە زانکۆی KCG College of Technology وڵاتی ھیندستان،
بانگھێشتکرا بۆ پێشکەشکردنی دەرسێکی نمونەیی بەشێوازی سەرھێڵ بۆ خوێندکارانی زانکۆی ڕاپەڕین بە ناونیشانی ( Balanced People, Planet& Prosperity, The Power of of Sustainable Development Goals).
دواتر لە ڕۆژی ٤/١١/٢٠٢٣، بەڕێز یم( پ.ی . د. نجم الدین محمد سعید) مامۆستا لە زانکۆی ڕاپەڕین لەلایەن بەشی ئەندازیاری شارستانی زانکۆی (KCG College of Technology) بانگھێشتکرا بە مەبەستی وتنەوەی دەرسێکی نمونەیی بۆ خوێندکارانی زانکۆی ناوبراو بە ناونیشانی ( Multi Scale Variation of stress & Deformation in Structures).

جێگای ئاماژەیە بۆ ماوەی دوو ساڵە بەشی ئەندازیاری شارستانی لەگەڵ زانکۆی KCG College of Technology وڵاتی ھیندستان چالاکی ئەکادیمی ئەنجامدەدات.