ڕۆژی پێنج شەممە ١٨/ ٩/ ٢٠١٤ لە هۆڵی کۆبوونەوەکانی زانکۆی ڕاپەڕین ، سەرپەرشتیارو ستافی ڕادیۆی دەنگی زانکۆ لەگەل بەشێک لە دامودەزگا حکومیەکانی ناوچەکە کۆبوونەوە، مەبەستی سەرەکی کۆبوونەوەکە دروستکردنی هەماهەنگی زیاتری نێوان ڕادیۆی دەنگی زانکۆو بەشی ڕاگەیاندنی دامودەزگا بەشداربووەکانی کۆبوونەوەکە بۆ بڵاوکردنەوەی ڕیکلامی مرۆیی بێ بەرامبەر لە بواری ( پەروەردەو خوێندن، تەندروستی، ژینگە، مافەکانی مرۆڤ، هاتووچۆو بەرگری شارەستانی، کارەبا، یاساو ڕامیاری ....هتد )، هەروەها ئەنجامدانی بەرنامەی بەسود لە سەرجەم بوارەکاندا، بەمەستی وشیارکردنەوەو خزمەت گەیاندن بە خوێندنکاران و خەڵکی ناوچەکە.
رادیۆی"دەنگی زانكۆ"ی ڕاپەڕین رادیۆیەیەكی زانستی و ئەكادیمییە، لەئێستادا رادیۆكە پەخشی ئەزموونی خۆی لەسەر فریكوێنسی 97.3 مێگاهێرتس دەست پێكردووەو لەئایندەیەكی نزیكیشدا پەخشی ئاسایی دەستپێدەكات. دەنگی زانکۆ لە لایەن هۆبەی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری زانکۆوە بەڕێوەدەبرێت .