University of Raparin Logo

بەشی زمانی عەرەبی سیمپۆزیۆمێکی زانستی ئەنجامدا

چاپکردن ئیمەیڵ

    ئەمڕۆ سێ شەممە ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە مامۆستایان و خوێندکارانی زانکۆ، بەشی زمانی عەرەبی لە کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت سیمپۆزیۆمێکی لەژێرناونیشانی “ المنجز الأدبي لكتاب الكورد في اللغة العربية ” ڕێکخست .

لە دەستپێکی سیمپۆزیۆمەکەدا، بەڕیز د. جیهاد قادر علی وتەیەکی پێشکەشکرد، دواتر وتاری سەرۆکایەتی بەشی زمانی عەرەبی لەلایەن بەڕێز پ.ی.د. علاء صبري دحام پێشکەشکرا.

دواتر لە سیمپۆزیۆمەکەدا، سێ سیمینار پێشکەشکران سیمیناری یەکەم لەلایەن پ.ی.د. ستار مصطفی فقی بەناونیشانی “ عبدالمجيد لطفي جهوده الأدبية ” پێشکەشکرا.
پاشان سیمیناری دووەم لەلایەن د.شازاد کریم عثمان بەناونیشانی “ جان دوست ومحاولاته في اعادة كتابة تاريخ الكرد روائيا ” پێشکەشکرا.
دواتر سیمیناری سێیەم و کۆتایی لەلایەن م..ی. نوری سالم عبدالجبار بەناونیشانی “ ملامح الأسلوب الأدبی عند بدیع الزمان سعید النورسی رسائل النور أنموذها” پێشکەشکرا.

بە گفتوگۆ و سەرەنجی ئامادەبوان لەسەر تەوەرەکان و بەخشینی بڕوانامەی سەرۆکایەتی زانکۆ بە توێژەران، کۆتایی بە کارەکانی سیمپۆزیۆمەکە هات