University of Raparin Logo

مامۆستایەكی زانكۆی راپەڕین بەشداری كۆنفڕانسێكی نێودەوڵەتی لەوڵاتی ئیمارات دەکات

چاپکردن ئیمەیڵ

    ڕۆژانی (٦-٨) تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، نۆیەمین کۆنفڕانسی زانستی نێودەوڵەتی تایبەت بە زمانی عەرەبی لە وڵاتی ئیمارات بەڕێوەچوو.

لە کۆنفرانسەکەدا پڕۆفیسۆری یاریدەدەر (م.محمد عزیز مصطفی) مامۆستا لەبەشی زمانی عەرەبی کۆلێژی پەروەردەی قەڵادزێ بەتوێژینەوەیەکی زانستی بەناونیشانی (دور العوامل النفسية في تعلیم المحادثة العربیة للناطقین بغیرها)بەشداری کرد.

جێی ئاماژەیە کۆنفرانسەکە لەلایەن ئەنجومەنی نێودەوڵەتی زمانی عەرەبی ڕێکخرابوو، بەیەکێک لە گەورەترین کۆنفڕاسەکانی تایبەت بە زمانی عەرەبی دادەنرێت کە تێیدا سەدان توێژەرو مامۆستاو پسپۆرو شارەزایانی بواری زمانی عەرەبی لە ٦٨ وڵاتی جیاواز بەزیاتر ٧٠٠ توێژینەوە بەشداریان تێدا کرد.