University of Raparin Logo

بەشی ئەندازیاری شارستانی ئیڤێنتێکی بۆ خوێندکاران ڕێکخست

چاپکردن ئیمەیڵ

     ڕۆژی چوارشەممه ڕێکەوتی ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، بەشی ئەندازیاری شارستانی لە زانکۆی ڕاپەڕین ئیڤێنتێکی زانستی بۆ خوێندکارانی قۆناغی یەکەم ڕێکخست .

کە چەندین چالاکی جۆراوجۆری زانستی و تەرفیهی لەلایەن مامۆستایان و خوێندکارانی بەشەکەوە پێشکەشکران، وەک خستنەڕووی چەند سیمینارێک بەناونیشانی( دەڤەری ڕاپەڕین و شوێنە گەشتیارییەکانی) ،( ناساندنی زانکۆی ڕاپەڕین و سەرجەم کۆلێژ و بەشەکانی)، ( چەند ئامۆژگاریەک بۆ سەرکەوتن لە بەشی ئەندازیاری شارستانی)، ( ناساندنی سەرجەم ستافی ئەکادیمی و کارگێڕی بەش).

جێی ئاماژەیە، مەبەست لە ڕێکخستنی ئیڤێنتەکە، ئاشناکردنی خوێندکارانی تازە وەرگیراوی بەشەکەبوو بە کەمپەسی زانکۆی ڕاپەڕین و مامۆستایان و سیستمی خوێندن و دەڤەرەکە بەگشتی .

لە کۆتاییدا، نیوەڕۆخوانێک بۆ سەرجەم مامۆستایان و خوێندکارانی بەشەکە سازکرا، پاشان گەشتێک بۆ چەند شوێنێکی گەشتیاری دەڤەرەکە بۆ خوێندکاران ڕێکخرا