کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتیەکانی زانکۆی ڕاپەڕین بە هاوکاری دەزگاکانی ( کلتوور ، تەفسیر ، فــام ، فێربوون ، مێخەک ، لەگەڵ چەند ناوەندێکی تر ... )
هەڵدەستن بە کردنەوەی پێشانگایەکی کتێب لە کۆلێژی زانستەمرۆڤایەتیەکانی زانکۆی ڕاپەڕین بەداشکاندنی ٣٠% .
جێی ئاماژەیە پێشانگاکە ڕۆژانە لە کاتژمێر (٩) ی بەیانی تا (٧) ی ئێوارە کراوە دەبێت و بۆ ماوەی (٥) ڕۆژ بەردەوام دەبێت لە بەرواری ١٢ / ١١/ ٢٠٢٣ تاکو ١٦/ ١١/ ٢٠٢٣.