University of Raparin Logo

مامۆستایەکی زانکۆی ڕاپەڕین توێژینەوەیەکی لە گۆڤارێکی نێودەوڵەتی بڵاوکردەوە

چاپکردن ئیمەیڵ

مامۆستایەکی زانکۆی ڕاپەڕین تازەترین توێژینەوەی خۆی بە ناونیشانی

“ A case study of quality control application with BIM-laser scanning collaboration in building construction process ” بڵاوکردەوە

 

مامۆستا نەبەز مولود علی لە بەشی ئەندازیاری و پرۆژەکان لە سەرۆکایەتی زانکۆ، تازەترین توێژینەوەی هاوبەشی خۆی لە بواری ئەندازیاری تەلارسازی لە گۆڤاری
“ Eastern-European Journal of Enterprise Technologies ” بڵاوکردەوە كە گۆڤارەكە لەسكۆپەس ئیندێكس كراوە.

جێی ئاماژەیە، پوختەی توێژینەوەکە باس لەو ئامانجە دەکات کە چۆن بتوانیرێت هەڵەی مرۆڤ لە چاودێری کردن و کۆنترۆلکردن لە پڕۆسەی بیناسازیدا کەم بکرێتەوە، کە ئەمەش کاریگەری ڕاستەوخۆی دەبێت لەسەر کوالێتی پڕۆسەی بیناسازیدا ، ئەوەش بە بەکارھێانی تەکنەلۆژیای لەیزەری سێ ڕەھەندی و تێکەلکردنی لەگەڵ “ (BIM) Building Information Modeling ”

کلیک لەم لینکە بکەن بۆ خوێندنەوەی توێژینەوەکە
https://doi.org/10.15587/1729-4061.2023.289987