University of Raparin Logo

یاری کۆتایی خولی تێنسی سەر مێز بۆ مامۆستایانی زانکۆ بەڕێوەچوو

چاپکردن ئیمەیڵ

ئەمڕۆ سێ شەممە بەرواری ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، بە ئامادەبوونی بەرێز (پ.ی.د. پێشەوا حمید)یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران و بەڕێز(پ.ی.د. هەژارقادر)یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و بەڕێز(پ.ی.د. ساکار محمد) ڕاگری کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت و (م.ی. شایان عبداللە ) بەرێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی چالاکی وەرزشی ڕۆشنبیری و ژمارەیەک لە مامۆستان و خوێندکارانی زانکۆ، یاری کۆتایی خولی تێنسی سەر مێزی مامۆستایانی زانکۆی ڕاپەڕین بەڕێوەچوو.

یاری کۆتایی خولەکە، لە نێوان هەردوو مامۆستا(پێشەوا بابکر) لە بەشی باخچەی ساوایان و مامۆستا (احمد حمەسور) لە بەشی ئینگلیزی ئەنجامدرا، یاریەکەش لەبەرژەوەندی مامۆستا (پێشەوا بابکر) بە ئەنجامی سێ گێمی بێ وەڵام کۆتایی هات، دواتر خەڵات بەسەر هەردوو یاریزان و ناوبژیوانانی خولەکە دابەشکرا.

جێی ئاماژەیە، خولەکە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی چالاکی وەرزش و ڕۆشنبیری زانکۆ ڕێکخرابوو، کە تیایدا (١٦)یاریزان بەشدابوون، یاریەکانی خولەکە بەشێوازی دوو دۆڕان کرانە دەرەوە بەڕێوەچوون .