University of Raparin Logo

لە زانکۆی راپەڕین كۆدوانی ڕۆڵی فەلسەفە لەپەرەپێدانی لێبوردەیی و پێکەوە ژیان ڕێکخرا

چاپکردن ئیمەیڵ

ئەمڕۆ چوار شەممە ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، بە ئامادەبوونی بەڕێز (پ.ی.د. هەژار قادر) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی، بەشی فەلسەفە لە کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکانی زانکۆی ڕاپەڕین، كۆدوانی “ ڕۆڵی فەلسەفە لەپەرەپێدانی لێبوردەیی و پێکەوە ژیان لەهەمبەر توندوتیژیدا ” ڕێكخست.

لەسەرەتای كۆدوانەكە، وتاری لیژنەی ئامادەکار و سەرۆكایەتی بەشی فەلسەفە لەلایەن (پ.ی.د. مسلم حسن محمد) سەرۆكی بەشی فەلسەفە خوێندرایەوە، پاشان تاری راگرایەتی كۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەكان لەلایەن بەڕێز (پ.ی.د. ئاراس عبدالرحمن) راگری كۆلێژ پێشكەشكرا.

دواتر لە پانێلێكدا كە لەلایەن (پ.ی.م. ئارام قادر سابیر ) بەڕێوەبرا، سێ سیمینار پێشكەشكران، سیمیناری یەكەم لەلایەن (حمید عزیز سعید) بەناونیشانی “ فەلسەفە لە کوردستان و ڕۆڵی لە ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی” پێشكەشكرا، پاشان سیمیناری دووەم بەناونیشانی “ ڕاوێژی فەلسەفی و چارەسەری نەخۆشی دەمارگیری” لەلایەن (پ.د. حسن حسین صدیق) پێشكەشكرا، كۆتا سیمیناریش بەناونیشانی “ ڕۆڵی فەلسەفە لە ئاشتەوایی و لێبوردەیی ئاینییدا” لەلایەن (م.ی. كەیفی ابوبكر حمد) پێشكەشكرا.
كۆدوانەكە بە پرسیار و سەرنجی ئامادەبوان و وەڵامی توێژەران كۆتایی بەكارەكانی هێنرا.