University of Raparin Logo

فەرمانبەرێكی زانكۆی راپەڕین، بڕوانامەی ماستەری بەدەستهێنا

چاپکردن ئیمەیڵ

ڕۆژی پێنج شەممە ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، گفتوگۆی خوێندکاری ماستەر "نوا خضر حاجی" فەرمانبەر لە زانكۆی راپەڕین، لە بواری یاسا بەناونیشانی "المسؤولیة الجزائیة الناتجة عن ابرام عقد الزواج في التشریعات العراقیة-دراسة قانونیة مقارنة" لە فاکەڵتیی زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکانی زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو. لەدوای گفتوگۆی توێژینەوەكە لەلایەن لیژنەی هەڵسەنگاندنەوەو بەرگریكردنی توێژەر لەتوێژینەوەكەی، لیژنەكە بڕیاری پێدانی بڕوانامەی ماستەری بەتوێژەری ناوبراو بەخشی.

لیژنەی گفتوگۆی ماستەرنامەکە لەم بەڕێزانە پێکهاتبوون :
١. پرۆفیسۆر دکتۆر نەوزاد احمد یاسین ، زانکۆی کەرکوک ، سەرۆک.
٢-پڕۆفیسۆر دکتۆر مسعود حمید اسماعیل، زانکۆی صلاح الدین، ئەندام.
٣. پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر هێمن عبداللە محمد، زانکۆی هەڵەبجە، ئەندام.
٤- پڕۆفیسۆر دکتۆر هیمداد مجید علی، دادوەر لەدادگای کۆیە، ئەندام و سەرپەرشتیار.