University of Raparin Logo

لەهەفتەی كارسازیدا وێركشۆپێك لە زانکۆی ڕاپەڕین بەڕێوەچوو

چاپکردن ئیمەیڵ

ئەمڕۆ یەکشەممە ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، بە ئامادەبونی بەڕێز (پ.ی.د. پەیمان رمضان احمد) سەرۆکی زانکۆی ڕاپەڕین و ژمارەیەک خاوەن کار و پڕۆژەی بچوک لە سنورەکە،  سەنتەری گەشەپێدان بۆ كار (CDC) لەهەفتەی كارسازیدا وێركشۆپێكی داخراوی بۆ ژمارەیەك خاوەن كار رێكخست.لە سەرەتادا ، بەڕێز (پ.ی.د. هەرێم حسن) بەڕێوەبەری سەنتەری گەشەپێدان بۆ کار لە زانکۆی ڕاپەڕین، وەک بەڕێوەبەری پانێڵ، پوختەیەکی لەبارەی تەوەر و کارنامە و ئامانجەکانی وێرکشۆپەکە بۆ ئامادەبوان خستەڕوو

.دواتر سەرۆکی زانکۆی ڕاپەڕین بەڕێز (پ.ی.د. پەیمان رمضان) سیمینارێکی بەناونیشانی “ دیدو ستراتیژی بازرگانی و هەلی کار ” پێشکەشکرد، پاشان بەڕێز (د. بێستون عبدالمجید عثمان) سەرۆکی بەشی بیمە، سیمیناری دووەمی بەناونیشانی “ کڕیار و خزمەتگوزاری ” پێشکەشکرد، هەروەک سیمیناری سێیەم کۆتایی وێرکشۆپەرکە بەناونیشانی “ بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتی کۆمپانیاکان ” لەلایەن (د.شوان حسن علی) بەڕێوەبەری خوێندنی باڵا پێشکەشکرا .جێی ئاماژەیە، تەوەر و باسەکانی وێرکشۆپەکە بونە مایەی پەسەندی ئامادەبوان و زانیارییەکانیان بەرز نرخاند .هەروەک بە پرسیار و سەرنجی ئامادەبوان و وەڵامی توێژەران کۆتایی بەکارەکانی وێرکشۆپەکە هێنرا .