University of Raparin Logo

وڵاتی هەنگاریا سکۆلەرشیپی (Stipendium Hungaricum) بۆ ساڵی خوێندنی 2024-2025 ڕادەگەیەنێت

چاپکردن ئیمەیڵ

وڵاتی هەنگاریا لەڕێگەی سکۆلەرشیپی (Stipendium Hungaricum)ەوە، چەندین دەرفەت بۆ خوێندکارانی نێودەوڵەتی دابین دەکات وەک خوێندنی خۆڕایی، کرێی مانگانە، شوێنی نیشتەجێبوون و بیمەی پزیشکی. ئەم پڕۆگرامە لەلایەن حکومەتی هەنگاریاوە دامەزراوە بۆ ئەو خوێندکارە نێودەوڵەتیانەی کە خاوەنی ئاستێکی ئەکادیمی بەرزن.

خوازیاری سەرکەوتوو بۆ بڕوانامەی بەکالۆریۆس و ماستەر، بڕی مانگانەی (۱۱۰ یۆرۆ)) بۆ خەرجییەکانی ژیان لە هەنگاریا) بەدەست دەهێنێت، بۆ ماوەی ۱۲ مانگ لە ساڵێکدا، تا تەواوکردنی خوێندن. هەروەها خوازیاری دکتۆرا بڕی مانگانەی (٣٦٥ یۆرۆ) بۆ قۆناغی یەکەمی خوێندن، واتە (بۆ 4 وەرزی خوێندن) و بڕی (٤٧٠ یۆرۆ) لە قۆناغی دووەمدا بۆ ماوەی 12 مانگ لە ساڵێکدا تا تەواوکردنی خوێندن بەدەست دەهێنێت.
بۆ هەموو ئاستەکانی خوێندن، شوێنی نیشتەجێبوون یاخود بڕی (١٠٨ یۆرۆی مانگانە) بۆ سەرجەم تێچووەکانی نیشتەجێ بوون لە وڵاتی هەنگاریا دابین دەکرێت. بەڵام لەکاتی مانەوە لە شوقەی کرێدا، لەوانەیە تەواوی تێچووی کرێیەکەت لەلایەن سکۆلەرشیپەکەوە دابین نەکرێت.
سکۆلەرشیپ خزمەتگوزارییەکانی چاودێری تەندروستی لەخۆ دەگرێت بەپێی یاسای پەیوەندیدار بە هەنگاریا ( و کارتی بیمەی تەندروستی نیشتمانی لەگەڵ بیمەی پزیشکی تەواوکار بەبڕی (۱۷۰ یۆرۆ) لە ساڵێکدا. هەر تێچوویەکی تر هەبێت، جگە لەوانەی باسکران دەکەوێتە سەر کاندیدی سەرکەوتوو خۆی.
پێشکەشکردنی داواکاری بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٤-٢٠٢٥ لە تشرینی دووەمی ۲۰۲۳ دەست پێدەکات. بۆ زانیاری زیاتر لەسەر پڕۆگرامەکە کلیک لەم بەستەرە بکە: https://stipendiumhungaricum.hu/news/provisions-covered-by-the-stipendium-hungaricum-scholarship-for-the-2024-2025-academic-year/?fbclid=IwAR1kSvprs7IEQYMMT91PWuaMxQYK3FKSSMmt9-KPHNvION7NM9fxHtGFano بۆ پێشکەش کردن کلیک لەم بەستەرە بکە: https://stipendiumhungaricum.hu/apply/