University of Raparin Logo

چەند توێژەرێكی زانكۆی راپەڕین، توێژینەوەیەكیان لەگۆڤارێكی ئاستی بەرزی نێودەوڵەتیدا بڵاوكردەوە

چاپکردن ئیمەیڵ

چەند توێژەرێكی كۆلێژی زانست لەزانكۆی راپەڕین، توێژینەوەیەكی هاوبەشیان لەگەڵ چەند توێژەرێكی دیكە لەگۆڤارێكی ئاستی بەرزی نێودەوڵەتیدا بڵاوكردەوە.

لەتوێژینەوەكەدا هەوڵدراوە کار لەسەر دروستکردنی چەند پێکهاتەیەکی کیمیایی بکرێت، بەشێوەی کرداری و تیۆری لەتاقیگەکاندا، بەبەراورد بە دەرمانە ستاندەردەکان کە بەکاردەهێنرێن وەک دژەبەکتریا، هەروەها بەکارهێنان وەک چارەسەری سوتاوی، ئەنجامەکان دڵخۆشکەربوون کە بەشێک لە پێکهاتەکان جگە لە توانای بەهێزیان دژی بەکتریا، توانیان کە شوێنی سوتاوی لەماوەیەکی کەمتر بەبەراورد بە دەرمانە ستاندەردەکان تیمار بکەن.
لەتوێژینەوەكەدا هەریەك لەتوێژەرانی كۆلێژی زانستی زانكۆی راپەڕین بەڕێزان: پ.ی.د دارا محمد عزیز لەبەشی کیمیاو م. سەنگەر علی حسن لەبەشی کیمیا و م. کارزان قوربانی لەبایۆلۆجی، و ئاڵا احمد محمد حمین لەبەشی كیمیا، وەكو توێژەر بەشداریان لەتوێژینەوەكەدا كردووە، هاوكات توێژەرانی كۆلێژی زانستی زانكۆی سلێمانی هەریەك لەبەڕێزان: پ.د. شوجاعدین عزیز لەبەشی فیزیا و پ.د مدیا عبداللە لەبەشی کیمیا وەكو توێژەر بەشداریان لەتوێژیبنەوەكەدا كردووە.
گۆڤاری (RSC Advances ) یەكێكە لەگۆڤارە ئاستبەرزە نێودەوڵەتییەكان و فاكتەری كاریگەریی (3.9)ەو لەچەندین دامەزراوەی زانستی ئاستبەرزی ئیندێكس كراوە.
بۆ خوێندنەوەی توێژینەوەكە كلیك لەم لینكە بكەن:

https://pubs.rsc.org/en/content/articlelanding/2023/ra/d3ra06469g