ئەمڕۆ دووشەممە (٢٧/ ١١/ ٢٠٢٣)، بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزانی ڕاپەڕین بە هاوبەشی زانکۆی ڕاپەڕین ، پانێڵێکی دەربارەی توندوتیژی دژی ژنان و خێزان لە هۆڵی چالاکیەکانی زانکۆی ڕاپەڕین ڕێکخست.
سەرەتا پ.ی.د. پەیمان ڕەمەزان ئەحمەد سەرۆکی زانکۆی ڕاپەڕین وتەیەکی پێشکەشکرد، دواتر وتەی بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزانی ڕاپەڕین لەلایەن عقیدی مافپەروەر عبداللە حسێن بابەرسول پێشکەشکرا .
پاشان شانۆگەرییەک بە ناونیشانی (ژیان بەردەوامە) لەلایەن خوێندکارانی بەشی باخچەی ساوایانی زانکۆی ڕاپەڕین، بە سەرپەرشتی م.ی. عمر محمد پێشکەشکرا.
دوابەدوای ئەوە لە پانێڵێکدا کە لەلایەن م.ی. ساکار عمر بەڕێوەبرا سێ سیمنیار پێشکەشکران ، سیمیناری یەکەم بە ناونیشانی (ڕۆڵی پەروەردە لە ڕووبەڕووبوونەوەی توندوتیژی خێزانیدا) لەلایەن د.ڕوخسار محەمەدەوە پێشکەشکرا و هەریەک لە پ.ی.د ئیبراهیم ساڵح بەرزنجی بە بابەتی (هەڵوێستی یاسادانەری کوردستانی لە بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان و خێزان، هەروەها م.دیدەن مەجید بە بابەتی (کاریگەری ڕاگەیاندن لە سەر توندوتیژی خێزانی) درێژەیان بە پانێڵەکەدا.
لە کۆتاییشدا بڕوانامەی ڕێزلێنان بەخشرایە بەشداربوانی چالاکییەکە.