لە چوارچێوەی کارەکانی جێبەجێکردنی مەرجەکانی دانپێدانانی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوە زانستی عێراق، زانکۆی ڕاپەڕین پڕۆژەی هۆڵی وێرکشۆپ بۆ بەشی ئەندازیاری شارستانی جێبەجێدەکات.
ئەمڕۆ سێ شەممە (٢٨/ ١١/ ٢٠٢٣)، بەڕێز پ.ی.د. پەیمان ڕەمەزان ئەحمەد سەرۆکی زانکۆی ڕاپەڕین بەیاوەری سەرۆکی بەشی ئەندازیاری شارستانی و ستافی ئەندازیاری بەڕێوەبەرایەتی پرۆژەکانی زانکۆ سەردانی مەیدانی پێگەی پڕۆژەی وێرک شۆپ (ورشە عمل)بۆ بەشی ئەندازیاری شارستانی کرد، بەمەبەستی دیاریکردنی شوێنی پڕۆژەکە بەپێی ماستەرپلانی زانکۆ.
وابڕیارە لەئایندەیەکی نزیکدا دەست بە جێبەجێکردنی پڕۆژەکە بکرێت.