University of Raparin Logo

سیمپۆزیۆمێک دەربارەی چوارچێوەی یاسایی بۆ کاری ڕاگەیاندن بەڕێوەچوو

چاپکردن ئیمەیڵ

ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣،  بەشی یاسا لە کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکانی زانکۆ ڕاپەڕین سیمپۆزیۆمێکی لە ژێرناونیشانی “چوارچێوەی یاسایی بۆ کاری ڕاگەیاندن لە هەرێمی کوردستان” ڕێکخست.

سەرەتای چالاکییەکە، بە وتاری بەڕێز (پ.ی.د. ابراهیم ساڵح ابراهیم) سەرۆکی بەشی یاسا دەستیپێکرد، پاشان بەڕێز (پ.ی.د. ئاراس عبدالرحمن مصطفی) وتاری ڕاگرایەتی کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکانی پێشکەشکرد.

دواتر چالاکییەکانی سیمپۆزیومەکە دەستیپێکرد، کە تیایدا چەندین تەوەر و پێشنیاری یاسایی لەلایەن توێژەرانەوە بۆ ڕێکخستنی کاری ڕاگەیاندن و ڕؤژنامەوانی لە هەرێمی کوردستان خرانەڕوو.

پانێڵی یەکەمی سیمپۆزیومەکە لەلایەن د. ڕۆژگار احمد محمود بەڕێوەبرا، سیمیناری یەکەم لەلایەن د. هێمن رسول مراد دەربارەی “مافی دەستکەوتنی زانیاری لە یاسا بەرکارەکانی هەرێمی کوردستان” پێشکەشکرا، پاشان سیمیناری دووەم لەلایەن م. هیوا محمود بەناونیشانی “بەرپرسیارێتی یاسایی لە تاوانەکانی ڕاگەیاندندا” پێشکەشکرا.

هەروەک پانێڵی دووەمی سیمپۆزیومەکە لەلایەن م. هەتاو علی احمد بەڕێوەبرا، سیمیناری یەکەمی پانێڵەکە لەلایەن د. ئارام نبی محمد بەناونیشانی “ کاری ڕاگەیاندن لە چوارچێوەی یاسای نێودەوڵەتیدا” پێشکەشکرا، دواتر سیمیناری دووەم بە ناونیشانی “ڕۆژنامەگەری ئەلکترۆنی لە نێوان ئازادی ڕادەربڕین و پاراستنی سیستەمی گشتیدا” لەلایەن (م. هێمن حمدامین) پێشکەشکرا.

بەگفتوگۆ و سەرنجی ئامادەبوان و بەخشینی بڕوانامەی بەشداربوون بە تویژەران كۆتایی بەكارەكانی سیمپۆزیۆمەكە هێنرا.