ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، بە ئامادەبوونی بەڕێز (پ.ی.د. هەژار قادر ابراهیم) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و سەرۆکی بەشە زانستییەکانی زانکۆ، بەڕێوبەرایەتی خوێندنی باڵا لە زانکۆی ڕاپەڕین سیمینارێکی تایبەت بە تاوتوێکردن و خستنەڕووی ڕێنماییەکانی خوێندنی باڵا بۆ ئاستەکانی (دیبلۆمی باڵا، ماستەر، دکتۆرا) ڕێکخست.
سیمینارەکە لەلایەن بەڕێز (د.شوانە حسن علی) بەڕێوبەری خوێندنی باڵا پێشکەشکرا، کەتیایدا ڕێنماییەکانی ژمارە (٧،٦،٤)ی ساڵی( ۲۰۲۳ )ی تایبەت بە وردەکاری بەڕێوەچوونی کۆرسەکانی خوێندن و نوسینی نامەکانی ماستەر و تێزی دکتۆرا بۆ سەرۆکی بەشە زانستییەکانی زانکۆی ڕوونکردەوە .