University of Raparin Logo

گفتوگۆی ماستەرنامەیەک بەڕێوەچوو

چاپکردن ئیمەیڵ

ئەمڕۆ پێنج شەممە ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢۳، گفتوگۆ و هەڵسەنگاندنی ماستەرنامەی خوێندکاری خوێندنی باڵا (حسێن علی احمد) لە بەشی بیرکاری لە زانکۆی ڕاپەڕین بەناونیشانی “ Integrability, Hopf Bifurcation Analysis and dynamics of L Sport Langford Systems ” بەڕێوەچوو.

دوای گفتوگۆ و گەنگەشەی ناوەڕۆکی توێژینەوەکە لەلایەن ئەندامانی لیژنەی هەڵسەنگاندن و وەڵامدانەوەی گشت سەرنج و پرسیارەکان لەلایەن خوێندکاری ناوبراو، لیژنەکە مافی بەدەستهێنانی بڕوانامەی ماستەریان بە خوێندکاری ناوبراو بەخشی .

لێژنەی گفتوگۆ لەم بەڕێزانەی خوارەوە پێکهاتبوو:
-  پ.ی.د. ڕزگار حاجی سالح /زانکۆی ڕاپەڕین - سەرۆکی لیژنە.
- پ.ی.د. ولید حسێن عزیز / زانکۆی سەلاحەدین - ئەندامی لیژنە.
- پ.ی.د. نیازی هادی حسێن / زانکۆی سۆران- ئەندامی لیژنە.
- پ.د. ئازاد ابراهیم ئەمین / زانکۆی سەلاحەدین - ئەندام و سەرپەرشتیار