ئەمڕۆ یەکشەممە(٣/ ١٢/ ٢٠٢٣)،زانکۆی ڕاپەڕین بەهاوبەشی دەزگای سید سیمپۆزیۆمێکیان دەربارەی بازرگانیکردن بە مرۆڤ و لێکەوتەکانی لە هۆڵی چالاکییەکانی زانکۆی ڕاپەڕین ڕێکخست.
لە سەرەتادا وتەی سەرۆکی زانکۆی ڕاپەڕین لەلایەن پ.ی.د. جەمال عەلی عمر بەڕێوەبەری گشتی سەنتەری توێژینەوە پێشکەشکرا، پاشان بەڕێز نەژاد ئەبوبەکر بەڕێوەبەری پڕۆگرامی بەرەنگاربوونەوە بازرگانیکردن بەمرۆڤ لە دەزگای سیید سیمینارێکی دەربارەی بازرگانیکردن بە مرۆڤ و لێکەوتەکانی پێشکەشکرد، دواتر بەڕێز
عقید هەڵگورد محمد معروف بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی تاوانە ڕێکخراوەکان ـ نووسینگەی ڕاپەڕین بابەتێکی دەربارەی تاوانە ڕێکخراوەکان پێشکەشکرد.
لەکۆتاییشدا بەپرسیار و گفتوگۆی ئامادەبووان و پێشکەشکاران چالاکیەکە کۆتایی هات.