ئەمڕۆ یەکشەممە( ٣/ ١٢/ ٢٠٢٣)، بە ئامادەبوونی خوێندکارانی خوێندنی باڵا(ماستەر و دکتۆرا)، سیمپۆزیۆمێک دەربارەی کۆرسەکانی خوێندنی باڵاو شێوازی نوسینی Review Article، لە هۆڵی چالاکیەکانی زانکۆی ڕاپەڕین، بەڕێوەچوو.
سیمپۆزیۆمەکە لەلایەن ( پ.ی.د. هەژار قادر ئیبراهیم) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا سەرپارشتی کرا و تیایدا چەند سیمینارێک پێشکەشکران، سیمیناری یەکەم لەلایەن ( د. شوانە حسن علی ) لەژێر ناونیشانی ماف و بەرپرسیارێتیە ئەکادیمیەکانی خوێندکارانی خوێندنی باڵا پێشکەشکرا، پاشان (پ.ی.د. ئاراز ڕەمەزان ئەحمەد) بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندییەکانی زانکۆی ڕاپەڕین سیمینارێکی دەربارەی شێوازی نوسینی Review Article لە پسپۆڕییە مرۆیی و پەروەردەییەکان پێشکەشکرد، لە کۆتا سیمیناریشدا ( د. ئیبراهیم ناضم قادر) سەرۆکی بەشی فیزیا باسی لەشێوازی نوسینی Review Article لە پسپۆڕییە زانستیەکاندا کرد.
لە کۆتاییدا، بە سەرنج و پرسیاری ئامادەبوان کۆتایی بە سیمپۆزیۆمەکە هات.