University of Raparin Logo

ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی راپەڕین فەرمانی بەرزكردنەوەی نازناوی زانستییان پێبەخشرا

چاپکردن ئیمەیڵ

ڕۆژی چوارشەممە ٦ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣، لە سەرۆکایەتی زانکۆ بەڕێز (پ.ی.د. پەیمان رمضان احمد) سەرۆكی زانكۆی راپەڕین، لەرێورەسمێكدا فەرمانی زانكۆیی بەرزكردنەوەی نازناوی زانستی بەژمارەیەك مامۆستای زانكۆی راپەڕین بەخشی.

بەرزكردنەوەی نازناوی زانستی ئەم مامۆستایانە لەدوای تەواوكردنی گشت رێكارەكانی لیژنەی بەرزكردنەوەی نازناوی زانستی مامۆستایانی زانكۆی راپەڕین دێت، كە لەماوەی ساڵی خوێندنی (٢٠٢٢ – ٢٠٢٣) مامەڵەكانیان پێشكەشی لیژنەكە كردبو و بەپێی رێنماییەكان ماوەی یاساییان تەواوكردوە و توێژینەوەكانیان لەقۆناغی هەڵسەنگاندن پەسەندكراون، كە پڕۆسەكە چەندین مانگی خایاندووە دواتریش لەلایەن ئەنجومەنی زانكۆ پەسەندكردنیان بۆ كرابوو.