ئەمڕۆ سێ شەممە ١٢ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣، بەڕێز (پ.ی.د. پەیمان رمضان احمد) سەرۆکی زانکۆ، بەیاوەری بەڕێز (پ.ی.د. پێشەوا حمید) یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری خوێندکاران و بەڕێز (پ.ی.د. هەژار قادر ) یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری خوێندنی باڵا، هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی خوێندکارانیان لەگشت کۆلێژ و بەشەکانی زانکۆ بەسەرکردەوە.
لە میانەى بەسەرکردنەوەى هۆڵەکانى تاقیکردنەوە، بەڕێز سەرۆکی زانکۆ و یاریدەدەرانی لە چۆنیەتی بەڕێوەچوون و ئامادەکارییەکانی تاقیکردنەوەکانیان کۆڵییەوە، هەروەک هانى خوێندکارانیاندا لە وەڵامدانەوەى پرسیارەکان پەلە نەکەن .
لە کۆتایشدا، دەستخۆشیان لە لێژنەى باڵاى تاقیکردنەوەکان و مامۆستایان و چاودێران کرد بۆ ڕەخساندنى ژینگەیەکى لەبار بۆ خوێندکاران لە کاتى بەڕێوەچونی تاقیکردنەوەکان.