دوو توێژەری كۆلێژی زانست لەزانكۆی راپەڕین، توێژینەوەیەكی هاوبەشیان لەگەڵ دوو توێژەری زانکۆی سەلاحددین لەگۆڤارێكی ئاستی بەرزی نێودەوڵەتیدا بڵاوكردەوە.
توێژینەوەکە لەژێر ناونیشانی ئامادەکردنی هەندێ پێکهاتەی کیمیای ئەندامیە، کە کاریگەری پێکهاتە دروستکراوەکان دژی ژێرپەنجەی کۆڵۆن و دژە بەکتریا و دژە کەڕوو لەئاستێکی بەرزدابووە و بە ڕێگای کرداری و کۆمپیوتەری سەلمێندراوە.
لەتوێژینەوەكەدا هەریەك لەتوێژەرانی كۆلێژی زانستی زانكۆی راپەڕین بەڕێزان: پ.ی.د دارا محمد عزیز و م. سەنگەر علی حسن لەبەشی کیمیا و پ.د میدیا نوری عبداللە و م. ژاڵە بهجت زێوەر لەبەشی کیمیای زانکۆی سەلاحەددین وەكو توێژەر بەشداریان لەتوێژیبنەوەكەدا كردووە.
توێژینەوەكە لە گۆڤاری (Journal of Molecular Structure) بڵاوكراوەتەوە كە یەكێكە لەگۆڤارە ئاستبەرزە نێودەوڵەتییەكان و فاكتەری كاریگەریی (3.8)ەو لەچەندین دامەزراوەی زانستی ئاستبەرزی ئیندێكس كراوە.
بۆ خوێندنەوەی توێژینەوەكە كلیك لەم لینكە بكەن:
https://doi.org/10.1016/j.molstruc.2023.137282