University of Raparin Logo

چەند خوێندكارێكی زانكۆی راپەڕین، بڕوانامەی خولی راهێنانی تواناكانیان پێبەخشرا

چاپکردن ئیمەیڵ

سێ خوێندکاری زانکۆی ڕاپەڕین لە مەراسیمی کۆتاییهاتنی پڕۆگرامی ئەساسی کۆمپانیای ئاسیاسێڵ بڕوانامەی بەشداربونیان پێدرا .

رۆژی پێنج شەممە 14-5-2023 ، لە هۆڵی عیزەدین مستەفا ڕەسوڵ لەهۆتێل گراند میلینیۆم لەشاری سلێمانی بەبەشداری خوێندكارانی بەشداربووی زانكۆكان بەڕێوەچوو كە تیایدا بەڕێزان (پ.ی.د هەژار قادر ابراهیم) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و (پ.ی.د هەرێم حسن احمد) بەڕێوەبەری سەنتەری گەشەپێدان بۆ کار لەزانكۆی راپەڕین بەشداربون.

ئەو پرۆژەیە لەماوەی1-8 / 2023 وە بۆ 12- 9 / 2023 خایاند. هەرسێك خوێندكاری بەشی كۆمپیوتەری كۆلیژی پەروەردەی بنەرەتی زانكۆی راپەرین بەڕێزان (هۆشەنگ سلێمان مستەفا-ڕازاو عەباس محمد-سەلام عەلی عبدالقادر)تیایدا بەشداربوون.

شایەنی باسە پڕۆگرامی ئەساس لە لایەن کۆمپانیای ئاسیاسێڵەوە كە خولی راهێنانی تواناكانە بۆ خوێندكارانی زانكۆكان بۆ مەبەستی گەشەپێدانی تواناکانی گەنجان لە ڕێگەی دەرفەتی ڕاهێنانەوە خوێندکارانی زانکۆ بە شێوەیەکی پڕاکتیکی بە پسپۆڕییەکانیان و بازاڕی کارەوەئاشنا دەکات.