وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و تویژینه‌وه‌ی زانستی بڕیاریدا وه‌ك ساڵانی پێشوو په‌ڕێنه‌وه (عبور) ته‌نها بۆ یه‌ك وانه بێت، ئه‌و بڕیاره له میانه‌ی به‌ڕێوه‌چونی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌تدا هات، كه ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه، ڕێكه‌وتی (7/9/2014) له دیوانی وه‌زاره‌ت به‌ڕێوه‌چوو.
له‌و باره‌یه‌وه فوئاد عه‌لی وته‌بێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا‌و توێژینەوەی زانستی له لێدوانێكی تایبه‌تدا ڕایگه‌یاند: دوای ئەوەی له ناوەراستی مانگی ڕابردوو ژمارەیەك خوێندكار/ قوتابی له گردبونه‌وه‌یه‌كیاندا له به‌رده‌م وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و تویژینه‌وه‌ی زانستی داوایان له وه‌زاره‌ت كرد وانه‌ی په‌ڕینه‌وه له وانه‌یه‌كه‌و بكرێت به‌دوو وانه‌ی ساڵانه، ئه‌و داواكارییه‌ی قوتابی/ خوێندكاران ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه، ڕێكه‌وتی (7/9/2014) له كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌ت گفتوگۆی له‌باره‌وه كرا، بەڵام له ئاكامدا ئه‌و داواكارییه‌ی قوتابیان/خوێندكاران پەسەند نەكرا و پەڕینەوە تەنها یەك وانەیە بۆ هەر قوتابی/ خوێندكارێك وه‌ك خۆی مایه‌وه.