ڕۆژی سێشەممە (١٩/ ١٢/ ٢٠٢٣)، بەڕێز پ.ی.د. پەیمان ڕەمەزان ئەحمەد سەرۆکی زانکۆ بەیاوەری بەڕێوەبەری گشتی سەنتەری توێژینەوەو ستافی ئەندازیاری زانکۆ و سەرۆکی بەشی ئەندازیاری شارستانی ، سەردانی مەیدانی پڕۆژەی دروستکردنی هۆڵی وۆرک شۆپ (ورشە عمل)بۆ بەشی ئەندازیاری شارستانی کرد.
گوژمەی پڕۆژەکە بریتییە لە( ٢٧٤ ) دوو سەدو حەفتاو چوار ملیۆن دینار لەسەر ڕوبەری( ١،٢٠٠ ) مەتر دووجا ، پێکهاتەی بیناکە لە ستیل سترەکچەرە کە پێکدێت لە سێ هۆڵی گەورەی تاقیگە بە ڕوبەری ١٨ بە ١٨ مەترو هەروەها سێ ژوری ئۆفیس و مشتملات و پرسگەو مەخزەن، پڕۆژەکە لەلایەن ستافی ئەندازیاری پڕۆژەکانەوە بەشێوەی ڕاستەوخۆ جێبەجێ دەکرێت و وا بڕیارە لەمایەوەیەکی نزیکدا تەواو بکرێت .
جێی ئاماژەیە پڕۆژەی هۆڵی وۆرکشۆپ بۆ بەشی ئەندازیاری شارستانی، لە چوارچێوەی کارەکانی جێبەجێکردنی مەرجەکانی دانپێدانانی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی عێراقە بە زانکۆی ڕاپەڕین .