University of Raparin Logo

مامۆستایەکی زانکۆی راپەرین بەشداری لە نوسین و بڵاوکردنەوەی پەرتوکێک دەکات

چاپکردن ئیمەیڵ

(د. شازاد كريم عثمان) ماموستا لەبەشی عربی کۆلێژی پەروەردەی بنەرەت، بە هاوبەشی لەگەڵ کۆمەڵێ توێژەر لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی بەشداری لە نوسین و بلاوبونەوەی کتێبێک  بەناونیشانی (أدب الأطفال واليافعين وتحديات العولمة) دەکات .

مامۆستاکەی زانکۆی ڕاپەڕین بە توێژینەوەیەکی بەراوردکاری لە نێوان چیرۆکی منداڵانی کوردی و عەرەبی بەناونیشانی (القيم الإنسانية في قصص الأطفال"طلال حسن عبدالرحمن ولطيف هلمت أنموذجا") بەشداری لەنوسینی کتێبەکە کردووە، لە توێژینەوەکەدا بەراوردی لە نێوان چیرۆکی منداڵانی کوردی و عەرەبیدا کردووە. ئامانجیش لێی خستنەڕوی لایەنە جیاواز و لەیەکچووەکانی ئەم دوو ئەدەبەیە، هەروەک ئامانجێکی دیکەشی ئاشناکردنی خوێنەری عەرەبە بە ئەدەبی کوردی.