ئەمڕۆ سێشەممە (٢ / ١ / ٢٠٢٤)، بەڕێز پ.ی. د. پەیمان رمضان احمد سەرۆکی زانکۆ سەردانی كۆلێژی پەروەردەی لە کەمپەسی قەڵادزێ کرد و لەنزیكەوە لەگەڵ بەڕێز پ.ی.د. هاوڕاز قادر ڕاگری کۆلێژی پەروەردەو ژمارەیەك لە سەرۆکی بەشەکان و بەشێک لە مامۆستایانی خوێندنی ئێوارانی کۆلێژەکە کۆبۆوە .
لە کۆبونەوەکەدا گفتوگۆیان دەربارەی کاروبارە کارگێڕییەکان و کێشە و گیروگرفت و کەموکوڕییەکانی کۆلێژەکە کردو سوپاسی مامۆستایان و سەرۆكی بەشەكان و ستافی كارگێڕی كۆلێژەكەی كرد كە توانیویانە سەركەوتووانە ئیدارەی پڕۆسەی خوێندن و كارگێڕی بدەن لەسیمستەری پایزەدا.
هەر لەسەردانەكەدا سەرۆكی زانكۆ بەدواداچوونی كرد بۆ كارەكانی لیژنەی چاككردنی كەموكوڕییەكانی بینای كۆلێژی پەروەردە كە لەئێستادا كار لەبیناكەدا دەكەن و هەوڵی چارەسەركردنی ئەو كێشەو كەموكوڕییانە دەدەن كە مەرجی دانپێدانانی زانكۆی راپەڕینن لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراقەوە، وێڕای دەستخۆشی سەرۆكی زانكۆ بۆ لیژنەكە داواشی لێكردن كە بەوردی و لەكاتی خۆیدا كارەكانیان بەئەنجام بگەینن.