University of Raparin Logo

زانكۆی راپەڕین پەرە بەپەیوەندییە ئەكادیمییەكانی لەگەڵ زانكۆكانی عێراق دەدات

چاپکردن ئیمەیڵ

 

       لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی زانکۆی ڕاپەڕین بۆ گرنگیدان بە پەیوەندیە زانستی و ئەکادیمییەکان لەگەڵ دامەزراوە زانستیە ناوخۆیی و نێودەڵەتیەکاندا،

لەماوەی رابردوودا زانكۆی راپەڕین لەگەڵ هەریەك لەزانكۆكانی مستەنسریەو زانكۆی بەغدا لەپەیوەندیدا بووە، بۆئەوەی پەرە بەپەیوەندییە ئەكادیمییەكانیان بدەن و بڕیاریشە لەداهاتوویەكی نزیكدا یاداشتی لێكتێگەیشتن لەگەڵ ئەم دوو زانكۆیە واژۆ بكرێت.
رۆژانی (٢٧-٢٨/ ١٢ /٢٠٢٣) بەڕێز (پ.د. حسن حسین) بەڕێوەبەری كتێبخانەی ناوەندی زانكۆ، بەنوێنەرایەتی سەرۆكایەتی زانكۆی راپەڕین، سەردانی زانکۆی موستەنسرییەو زانكۆی بەغدای كرد. بەمەبەستی سەردانەكە گەیاندنی نوسراوی فەڕمی زانكۆی راپەڕین بوو بۆ هەردوو زانكۆ بەمەبەستی پەرەپێدانی پەیوەندییە ئەكادیمییەكانی نێوان زانكۆی راپەڕین و ئەو زانكۆیانەی ئاماژەیان پێدرا.
لەسەردانەكەیدا پڕۆفیسۆر دكتۆر حسن، لەگەڵ بەرێزان سەرۆکی زانکۆی موستەنسریەو نوێنەری زانكۆی بەغداو یاریدەدەرانی زانستی و کارگیری چەند کۆبونەوەیەکی سەرکەوتوی ئەنجامدا، و تیایدا باس لە چونیەتی هاوکاریکردنی نێوان زانکۆكان کراو بڕیاردرا لەداهاتوویەكی نزیكدا بەفەڕمی كار لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندییەكان و واژۆكردنی یاداشتی لێكتێگەیشتن بكرێت.