وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بە هاوکارى دامەزراوەى (Imperial English UK)، خولێکى راهێنانى دوو رۆژەى بۆ بەڕێوەبەرو مامۆستایانى سێنتەرى زمانى زانکۆکانى کوردستان تایبەت بە خولەکانى زمانى ئینگلیزى ئەنجامداو دواى تەواوبونى خولەکەش بڕوانامەى بەشداربون بەسەر مامۆستاکان دابەشکرا.
لە ڕێورەسمى کۆتایی خولەکەداو لەمیانى دابەشکردنى بڕوانامە بەسەر بەشداربوان، بەڕێوەبەرى گشتى فەرمانگەى توێژینەوەو پەرەپێدان سوپاسى دامەزراوەى (Imperial English UK) کرد بۆ کردنەوەى خولەکە بەشێوەیەک کە گۆڕانکارى بکرێت لە شێواز و جۆرى خولەکانى داهاتوى سێنتەرى زمان لە زانکۆکانى کوردستان.
دواتریش لەلایەن هەریەک لە ئامادەبوان بڕوانامەى بەشداربون بەسەر بەڕێوەبەرو مامۆستایانى بەشدارى دوو رۆژى خولەکە دابەشکرا.