ڕاگرایەتی کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان/ خوێندنی ئێواران بە هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی چالاکی وەرزشی و ڕۆشنبیری لە زانکۆی ڕاپەڕین ، کۆتایی بەخولێکی تێنسی سەرمێز هێنا.
یاری کۆتایی خولەکەش لەنێوان مامۆستا بەختیار لەتیف و رەها محمد ملا خوێندکاری قۆناغی چوارەمی بەشی جوگرافیا ئەنجامدرا، ئەنجامی یاریەکە لە بەرژەوەندی رەها محمد کۆتایی هات و توانی نازناوی خولەکە بەدەست بهێنێت .
جێی ئاماژەیە، لە خولەکەدا مامۆستایان و خوێندکارانی خوێندنی ئێواران بەشداربون، لە کۆتایشدا لەلایەن راگرایەتی کولێژ و بەرێوەبەرایەتی چالاکی وەرزش و ڕۆشنبیری خەڵات بەسەر سەرکەوتواندا دابەشکرا .