University of Raparin Logo

زانكۆی راپەڕین، گرانتێكی نوێی ئیراسمۆسی بەدەستهێنا

چاپکردن ئیمەیڵ

زانكۆی راپەڕین، لەرێگەی بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكانی زانكۆوە، گرانتێكی دیكەی ئیراسموس پڵەسی بەدەستهێنا، كە پڕۆگرامەكە لەلایەن زانكۆی (Powiślański University) لەوڵاتی پۆڵەندا سەرپەرشتیدەكرێت.

لەپڕۆگرامەكەدا چەند دەرفەتێكی خوێندنی ماوە كورت بۆ ژمارەیەك لەخوێندكارانی زانكۆی راپەڕین و مامۆستایانی زانكۆی راپەڕین، رەخسێنراوە و لەرێگەی پڕۆگرامەكەوە كۆی خەرجی كۆرسەكان تەرخاندەكرێن.
لەپڕۆگرامەكەدا (4) خوێندكار و (1) ستاف بەشداری دەكەن لەدوای كاندیكردنیان لەلایەن لیژنەیەكەوە لەزانكۆی راپەڕین.
پسپۆڕییەكان: پێویستە خوێندكاران لەم بەش و كۆلێژانەی خوارەوە لەپڕۆسەی خوێندندابن:
- پسپۆڕی پەروەردەیی (كۆلێژەكانی پەروەردەو پەروەردەی بنەڕەت)
- پسپۆڕی زمان و ئەدەب (بەشەكانی ئینگلیزی لەكۆلێژەكانی پەروەردەو پەروەردەی بنەڕەت)
- پسپۆڕی پەرستاری و مامانی ( كۆلێژی پەرستاری)
مەرجەكانی پێشكەشكردن بۆ چاوپێكەوتن و پاڵاوتن:
- كاندید پێویستە خوێندكاری قۆناغی دوو یان سێ بێت لەم بەش و كۆلێژانەی ئاماژەیان پێدراوە لەپڕۆگرامەكەدا لەكۆلێژەكانی (پەروەردە، پەروەردەی بنەڕەت، پەرستاری)
- پێویستە خوێندكار پێشتر سوودمەند نەبوبێت لەهیچ پڕۆگرامێكی ئیراسمۆس لەپڕۆسەی خوێندنەكەیدا
- پێویستە ئاستی خوێندكار لەنمرەكانیدا لە ئاستی زۆرباشە بۆ سەرەوە بێت.
- لێهاتووی زمانەوانی (پێویستە خوێندكار ئاستی لێهاتووی زمانی ئینگلیزی رەوان بێت)
- پێویستە خوێندكار ئەم پێداویستیانە پێشكەشی لیژنەی چاوپێكەوتن بكات (پشتگیری بەش و كۆلێژ، ئەنجامی تاقیكردنەوەكانی كۆتا سیمستەری خوێندنی، سی ڤی، پاسپۆرت)
- پێویستە خوێندكار توانستی دابینكردنی دەستەبەری دارایی هەبێت، و بەڵێننامەی یاساییش پڕبكاتەوە لەكاتی دەرچوونی لەچاوپێكەوتن و بوون بەكاندیدی پڕۆژەكە.
- پێویستە خوێندكار بەزمانی ئینگلیزی توانای چاوپێكەوتنی هەبێت و كەسێتی خوێندكار و شێوازی وەڵامەكانی لەچاوپێكەوتنەكەدا خاڵیان لەسەر دەبێت.

مەرج و رێنماییەكان بۆ ستاف:
1. پێویستە فەرمانبەر یان مامۆستا بێت لەزانكۆی راپەڕین.
2. پێشتر سودمەند نەبوبێت لەئیراسمۆس و گرانتە هاوشێوەكانی كە لەلایەن زانكۆی راپەڕینەوە بەدەستهێنراون.
3. هەڵگری بڕوانامەی ماستەر یان دكتۆرا بێت.
4. زمانی ئینگلیزی بەڕەوانی بزانێت.
5. لەمۆڵەتی درێژخایەندا نەبێت.
6. - پێویستە فەرمانبەر یان مامۆستای خوازیار توانستی دابینكردنی دەستەبەری دارایی هەبێت، و بەڵێننامەی یاساییش پڕبكاتەوە لەكاتی دەرچوونی لەچاوپێكەوتن و بوون بەكاندیدی پڕۆژەكە.
7. پێویستە پاسپۆرت بهێنێت بۆ رۆژی چاوپێكەوتن.
- رۆژی چاوپێكەوتن: چوارشەممە (24 – 1 – 2024) كاتژمێر (9:30)ی سەرلەبەیانی، لەهۆڵی ئەنجومەنی زانكۆ، سەرۆكایەتی زانكۆ، نهۆمی دووەم.
ئیراسموس پڵەس، لەلایەن یەكێتی ئەوروپاوە فەند دەكرێت و ساڵانە چەندین گرانت و دەرفەتی خوێندنی كۆرسەكانی خوێندنی باڵاو كۆرس راهێنانی ماوە كورت بۆ زانكۆكان و دامەزراوە ئەكادیمییەكان لەوڵاتانی جیاواز دەڕەخسێنێت.