University of Raparin Logo

پڕۆژه‌ی ڕیزبه‌ندی نیشتمانی بۆ زانكۆكانی كوردستان

چاپکردن ئیمەیڵ

له‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كدا كه‌ ڕۆژی سێ‌ شه‌ممه‌, ڕێكه‌وتی (2/9/2014) به‌سه‌رپه‌رشتی د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌ دیوانی وه‌زاره‌ت به‌ڕێوه‌چو, گفتوگۆ له‌باره‌ی (پڕۆژه‌ی ڕیزبه‌ندی نیشتمانی بۆ زانكۆكانی كوردستان) كرا.

   له‌و باره‌یه‌وه‌ د.یوسف گۆران باسی له‌ وته‌یكدا باسی له‌ هه‌نگاوه‌كانی پڕۆژه‌كه‌ كردو وتی: پڕۆژه‌كه‌ له‌ قۆناغه‌كانی كۆتاییدا، هه‌ر له‌ وته‌كیدا ئاماژه‌ی به‌گرنگی پڕۆژه‌كه‌ كردو ڕاگه‌یاند: ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ ڕۆڵێكی گرنگی ده‌بێت له‌به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانستی و ئه‌كادیمی زانكۆكانی كوردستان, چونكه‌ به‌هۆیه‌وه‌ كێبركێیه‌كی زانستی له‌ نێوان زانكۆكان دروست ده‌كات.    هه‌ر په‌یوه‌ست به‌پڕۆژه‌كه‌ وه‌زیری خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی ڕاگه‌یاند: به‌هۆی جێبه‌جێكردنی ئه‌و پڕۆژه‌یه‌وه‌ متمانه‌ی خه‌ڵك بۆ زانكۆكان زیاتر ده‌بێت، رونیشی كرده‌وه‌ پڕۆژه‌كه‌ به‌سود وه‌رگرتن له‌ ئه‌زمونی سه‌ركه‌وتوی وڵاتانی دنیاو توانا ناوخۆییه‌كان ئاماده‌ كراوه‌, له‌ كۆتایی وته‌كانیدا داوای له‌ ئاماده‌بوان كرد میكانزمێكی گونجاویش بدۆزنه‌وه‌ بۆ جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كه‌.    له‌ به‌شێكی دیكه‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌دا كه‌ ڕاوێژكاران و به‌ڕێوه‌به‌ره‌ گشتیه‌كانی دیوانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی ئاماده‌یبون, سه‌رباری گفتوگۆكردن له‌سه‌ر لایه‌نه‌ جیاكانی پڕۆژه‌كه‌، چه‌ندین پێشنیازیشیان گه‌ڵاڵه‌ كرد بۆ دیاریكردنی ڕێوشوێنه‌ كارگێڕی و زانستی و ته‌كنیكیه‌كان بۆ جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كه‌.    واش بڕیاره‌ (پڕۆژه‌ی ڕیزبه‌ندی نیشتمانی بۆ زانكۆكانی كوردستان) له‌ كۆبونه‌وه‌كانی داهاتوی ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌ت به‌ سه‌رۆكی زانكۆكان بناسێندرێ‌، به‌هه‌مان شێوه‌ زانكۆ تایبه‌تیه‌كانیشی لێ‌ ئاگادار بكرێته‌وه‌, تا لای خۆیانه‌وه‌ ئاماده‌كاری پێویست بكه‌ن بۆ جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كه‌.