لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزارەت لە ڕۆژی ٧/ ٩ / ٢٠١٤ بڕیاردرا بە ڕەخساندنی دەرفەتی بەخشینی (٥) نمرە لە کۆنمرەی دەرچونی بەکالۆریۆس بە کەس و کاری پلەیەکی شەهیدان و ئەنفال کراوان ( باوک، دایک، هاوسەر، کچ، کوڕ، خوشک، برا )، بۆ پێشکەشکردنی خوێندنی باڵا / ماستەری ناوخۆیی بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠١٤- ٢٠١٥ ). واتە ئەوانەی کە کۆنمرەیان لە (٦٠) یان زیاترە دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن بەو مەرجەی کە بەڵگەی فەرمی پەسەندکراو لە لایەن وەزارەتی شەهیدان و ئەنفال کراوان پێشکەش بکەن کە کەس و کاری شەهید و ئەنفالن .
مەرجی پێشکەشکردن بۆ ئەو خوازیارانە هەمان مەرجە گشتیەکانە بەپێی ڕێنماییەکانی وەرگرتن لە خوێندنی باڵا، جگە لە مەرجی توانستی زمانی ئینگلیزی، کە ئەگەر خوازیارەکە لە خوێندنەکە وەرگیرا، دەبێت لە سالی یەکەمی خوێندنی ئەکادیمی دا ئەو مەرجە دەستەبەر بکات .