رێنمایی ژماره (1) ی ساڵی (2013) ی هه‌موار كراوی زانكۆ تایبه‌ته‌كان
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی
فه‌رمانگه‌ی خوێندن و پلان دانان و به‌دواداچوون
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خوێندنی تایبه‌ت
دوای ده‌ركردنی یاسای ژماره (2)ی ساڵی (2013) تایبه‌ت به زانكۆ تایبه‌ته‌كان له‌لایه‌ن په‌ڕله‌مانی كوردستان و، په‌سه‌ندكردنی له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له پێناو دابینكردنی پێداویستییه‌كانی كۆمه‌ڵگه و ڕه‌خساندنی ده‌رفه‌ته فێركارییه‌كان بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی، كه ده‌یانه‌وێت ئاستی زانستیان به‌رزبكه‌نه‌وه, هه‌روه‌ك بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه نیشتمانییه‌كانی گه‌لی كوردستان به‌پێی پره‌نسیپه‌كانی دیموكراسی و مافی مرۆڤ له ڕوانگه‌ی به‌رزكردنه‌وه‌ی توانا زانستییه‌كان و گه‌شه‌پێدانی مرۆیی و به ده‌ستهێنانی پسپۆڕی له بواره جیاكاندا له ڕێگه‌ی په‌ره‌پێدانی خزمه‌تگوزاری ئه‌كادیمی بۆ قوتابیان و خوێندكاران و، ڕه‌خساندنی ده‌رفه‌تی پێشبركێ له نێوان زانكۆ حكومی و زانكۆ تایبه‌ته‌كان و هاندانی زانكۆ تایبه‌ته‌كان بۆ هێنانی كادری ئه‌كادیمی به توانا له ده‌ره‌وه‌ی ووڵات، له‌هه‌مان كاتدا هێنانی ته‌كنه‌لۆژیای پێشكه‌وتوو بۆ تاقیگه‌كانی ئه‌م زانكۆیانه و هه‌موو ژێرخانێكی پێشكه‌وتووی سه‌رده‌میانه، كه ببنه هۆكاری پێشبركێ و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاست و توانای زانكۆكان, بۆیه ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ئه‌م ڕێنماییانه‌ی خواره‌وه‌ی ده‌ركرد، كه تایبه‌ته به پێوه‌ره‌كانی وه‌رگرتن و ڕاستاندن و گواستنه‌وه و ڕێنمایه دارایی و كارگێریه‌كان.
وه‌رگرتن له زانكۆ تایبه‌ته‌كان
یه‌كه‌م:- مه‌رجه‌كانی وه‌رگرتن له پسپۆرییه جیاجیاكان
أ. پێشبركێی وه‌رگرتن له كۆلێژی پزیشكی ددان :
- پێویسته پێشكه‌شكار له ده‌رچووانی لقی زانستی بێت, یا بڕوانامه‌كه‌ی یه‌كسان كرابێت له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێم به ده‌قی ئه‌م لقه.
- پێویسته تێكڕای نمره‌ی له (85%) كه‌متر نه‌بێت بۆ چوونه پێشبڕكێ و، نابێت كۆنمره‌ی وانه‌كانی (فیزیا, كیمیا, زینده‌وه‌رزانی) له (225) كه‌متر بێت, له خولی یه‌كه‌م یا له خولی دووه‌مدا.
- خوێندن له‌م كۆلێژه ته‌نها به‌یانیان ده‌بێت و پێویسته قوتابی/خوێندكار ته‌مه‌نی له (35) ساڵ زیاتر نه‌بێت.
ب. پێشبركێی وه‌رگرتن له كۆمه‌ڵه ئه‌ندازیارییه‌كان:
- بۆ چوونه پێشبركێی وه‌رگرتن له ئه‌ندازیاری ته‌لارسازی (معماری), شارستانی (مدنی) –پێویسته پێشكه‌شكار له ده‌رچووانی لقی زانستی بێت، یان بڕوانامه‌كه‌ی یه‌كسان كرابێت له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێم به ده‌قی ئه‌م لقه، پێویسته تێكڕای كۆنمره‌ی له (80%) كه‌متر نه‌بێت و، نابێت كۆنمره‌ی وانه‌كانی (فیزیا, بیركاری) له (140) كه‌متر بێت.
- بۆ چوونه پێشبركێی وه‌رگرتن له به‌شی ئه‌ندازیاری نه‌وت, پێویسته پێشكه‌شكار له ده‌رچووانی لقی زانستی بێت, یان بڕوانامه‌كه‌ی یه‌كسان كرابێت له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێم به‌ده‌قی ئه‌م لقه، تێكرای كۆنمره‌ی قوتابی/خوێندكار له (75%) كه‌متر نه‌بێت, كۆنمره‌ی له وانه‌كانی (كیمیا, فیزیا, بیركاری), له (210) كه‌متر نه‌بیت.
- بۆ چوونه پێشبركێی وه‌رگرتن له به‌شه‌كانی ئه‌ندازیاری كۆمپیوته‌ر و گه‌یاندن (هندسه الحاسوب و الاتصالات), ئه‌ندازیاری كۆمپیوته‌ر (هندسه الحاسوب), ئه‌ندازیاری كاره‌با, ئه‌ندازیاری میكانیك و ئه‌ندازیاری گشتی, پێویسته پێشكه‌شكار له ده‌رچووانی لقی زانستی بێت, یان بڕوانامه‌كه‌ی یه‌كسان كرا بێت له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێم به‌ده‌قی ئه‌م لقه, تێكرای كۆنمره‌ی له (75%) كه‌متر نه‌بێت و, كۆنمره‌ی له وانه‌كانی (بیركاری و فیزیا) له (140) كه‌متر نه‌بێت.
- بۆ چوونه پێشبركێی وه‌رگرتن له (ئه‌ندازیاری ژینگه) پێویسته پێشكه‌شكار له ده‌رچووانی لقی زانستی بێت, یان بڕوانامه‌كه‌ی یه‌كسان كرا بێت له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێم به ده‌قی ئه‌م لقه، تێكرای كۆنمره‌ی له (70%) كه‌متر نه‌بێت و كۆنمره‌ی له وانه‌كانی (كیمیا, فیزیا, زینده‌وه‌رزانی) (210) كه‌متر نه‌بێت.
- خوێندن له به‌شه‌كانی ئه‌ندازیاری كه له بڕگه‌كانی (4,3,2,1)ی ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه ته‌نها به‌یانیان ده‌بێت، پێویسته قوتابی/خوێندكار ته‌مه‌نی له (35) ساڵ زیاتر نه‌بێت و, ده‌وام له‌م به‌شانه به‌یانیان ده‌بێت.
ج. پێشبركێی وه‌رگرتن له كۆمه‌ڵه‌ی یاسا و په‌یوه‌ندیه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و زانسته ڕامیارییه‌كان:
- بۆچوونه پێشبركێی وه‌رگرتن له به‌شی یاسا, ده‌بێت تێكرای كۆنمره‌ی قوتابی/خوێندكار له () كه‌متر نه‌بێت و ده‌رچووی لقه‌كانی زانستی یان وێژه‌یی بێت، یان بڕوانامه‌كه‌ی یه‌كسان كرا بێت له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێم به‌ده‌قی ئه‌م لقانه.
- بۆ چوونه پێشبركێی وه‌رگرتن له به‌شه‌كانی (په‌یوه‌ندیه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و دیبلۆماسییه‌كان) (العلاقات الدولیه و الدبلوماسیه) و زانسته رامیارییه‌كان (العلوم السیاسیه) و (لێكۆلینه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی) نابێت تێكرای كۆنمره‌ی قوتابی/ خوێندكار له (60%) كه‌متر بێت بۆ هه‌ردوو لقی زانستی و وێژه‌یی، یان بڕوانامه‌كه‌ی یه‌كسان كرا بێت له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێم به‌ده‌قی ئه‌م دوو لقه.
د. پێشبركێی وه‌رگرتن له پسپۆڕییه‌كانی تر:
- بۆ چوونه پێشبركێی وه‌رگرتن له به‌شی (شیكردنه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كان) نابێت تێكرای كۆنمره‌ی قوتابی/خوێندكار له (60% ) كه‌متر بێت, له لقی زانستی، یاخود بڕوانامه‌كه‌ی یه‌كسان كرابێت به ده‌قی ئه‌م لقه، هه‌روه‌ك نابێت ژماره‌ی وه‌رگیراوان له (100) قوتابی/خوێندكار تێپه‌ر بكات.
- بۆ چوونه پێشبركێی وه‌رگرتن له‌به‌شه‌كانی (زانستی كۆمپیوته‌ر و ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری, سیسته‌می زانیاری) قوتابی/خوێندكار نابێت تێكرای كۆنمره‌ی له (60%) كه‌متر بێت، له‌هه‌مان كاتدا ده‌بێت ده‌رچووی لقی زانستی بێت، یان بڕوانامه‌كه‌ی یه‌كسان كرابێت له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێم به ده‌قی ئه‌م لقه.
- بۆ چوونه پێشبركێی وه‌رگرتن له به‌شی (زمانی ئینگلیزی, ئه‌ده‌بی ئینگلیزی, وه‌رگێران), نابێت تێكرای كۆنمره‌ی قوتابی/ خوێندكار له (60%) كه‌متر بێت و, ده‌بێت نمره‌ی له وانه‌ی زمانی ئینگلیزی له (60%)كه‌متر نه‌بێت, بۆ هه‌ردوو لقی زانستی و وێژه‌یی, یان بڕوانامه‌كه‌ی یه‌كسان كرا بێت له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێم به‌ده‌قی ئه‌م دوو لقه، نابێت ژماره‌ی وه‌رگیراوان له (100) قوتابی/خوێندكار تێپه‌ر بكات.
- بۆ چوونه پێشبركێی وه‌رگرتن له به‌شی (هونه‌ری دیزاینی ناوخۆیی), نابێت تێكڕای كۆنمره‌ی قوتابی/خوێندكار له (60%) كه‌متر بێت, ده‌بێت ده‌رچووی لقی زانستی بێت, یان بڕوانامه‌كه‌ی یه‌كسان كرا بێت له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێم به ده‌قی ئه‌م لقه.
- بۆ چوونه پێشبركێی وه‌رگرتن له به‌شی (ماتماتیك) نابێت تێكرای كۆنمره‌ی قوتابی/ خوێندكار له (60%)كه‌متر بێت, بۆ لقی زانستی، یان بڕوانامه‌كه‌ی یه‌كسان كرابێت له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێم به ده‌قی ئه‌م لقه.
- بۆ چوونه پێشبركێی وه‌رگرتن له به‌شی ( فیزیا) نابێت تێكرای كۆنمره‌ی له (60%) كه‌متر بێت, بۆ لقی زانستی، یان بڕوانامه‌كه‌ی یه‌كسان كرا بێت له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێم به‌ده‌قی ئه‌م لقه.
- له‌كاتی كردنه‌وه‌ی هه‌ر به‌شێكی تر، یاخود هه‌ر پسپۆڕیه‌كی تر كه له بڕگه‌كانی سه‌ره‌وه ئاماژه‌یان پێ نه‌كرابێت پێویسته ئاگاداری وه‌زاره‌ت بكرێته‌وه تا ڕێنمایی تایبه‌ت بۆ پسپۆرییه‌كه ده‌ربكات.
- (70%)ی كورسیه‌كانی به‌شی (ڕاگه‌یاندن) ته‌رخان ده‌كرێت بۆ ده‌رچووانی ئاماده‌یی زانستی و وێژه‌یی و بڕوانامه یه‌كسان كراوه‌كان به ده‌قی ئه‌م دوو لقه له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێم, به مه‌رجێك تێكرای كۆنمره‌یان له (55%) كه‌متر نه‌بێت.
- بۆ چوونه پێشبڕكێی وه‌رگرتن له به‌شی (زمانی عه‌ره‌بی), نابێت تێكڕای كۆنمره‌ی قوتابی/خوێندكار له (55%) كه‌متر بێت, هه‌روه‌ك ده‌بێت نمره‌ی له وانه‌ی زمانی عه‌ره‌بی له (55%) كه‌متر نه‌بێت, بۆ هه‌ردوو لقی زانستی و وێژه‌یی, یان بڕوانامه‌كه‌ی یه‌كسان كرابێت له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێم به ده‌قی ئه‌م دوو لقه.
- بۆ چوونه پێشبڕكێی وه‌رگرتن له به‌شی (په‌روه‌رده‌ی گشتی), نابێت تێكڕای كۆنمره‌ی قوتابی/خوێندكار له (55%) كه‌متر بێت, هه‌روه‌ك نابێ ژماره‌ی وه‌رگیراوان له (150) قوتابی/خوێندكار تێپه‌ڕ بكات بۆ هه‌ردوو لقی زانستی و وێژه‌یی, یان بڕوانامه‌كه‌ی یه‌كسان كرابێت له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێم به ده‌قی ئه‌م دوو لقه.
دووه‌م :- میكانیزمی وه‌رگرتن:
- له پسپۆڕی پزیشكی ددان نابێ ژماره‌ی وه‌رگیراوان له (50) قوتابی/خوێندكار تێپه‌ڕ بكات, پاش وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی دڵنیایی جۆری و متمانه به‌خشین له‌سه‌ر بنه‌مای ژماره‌ی مامۆستا‌و تاقیگه و هۆڵی خوێندن و سه‌رجه‌م پێداویستیه‌كانی تر به‌هه‌مان مه‌رج و پێوه‌ر و ڕێنماییه‌كانی ئاماژه پێكراو له ڕووی كۆنمره و وانه‌كانی (مفاچله) و ته‌مه‌ن.
- له گروپه ئه‌ندازیاریه‌كان نابێت له‌هه‌ر پسپۆڕیه‌ك ژماره‌ی وه‌رگیراوان له (80) قوتابی/خوێندكار تێپه‌ڕ بكات, جگه له ئه‌ندازیاری ته‌لارسازی (معماری) كه نابێت له (50) قوتابی/خوێندكار تێپه‌ڕ بكات پاش وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندی دڵنیایی جۆری و متمانه به‌خشین له‌سه‌ر بنه‌مای ژماره‌ی مامۆستا و تاقیگه و هۆڵی خوێندن و سه‌رجه‌م پێداویستیه‌كانی تر به‌هه‌مان مه‌رج و پێوه‌ر و ڕێنماییه‌كانی ئاماژه پێكراو له ڕووی كۆنمره و وانه‌كانی (مفاضلة) و ته‌مه‌ن.
- ژماره‌ی وه‌رگیراوان له به‌شی (زانستی كۆمپیوته‌ر و سیسته‌می زانیاری و ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری) نابێت له (100) قوتابی/خوێندكار تێپه‌ڕ بكات بۆ هه‌ر به‌شێك به هه‌ردوو ده‌وامی ئێواران و به‌یانیان پاش وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندی دڵنیایی جۆری و متمانه به‌خشین له‌سه‌ر بنه‌مای ژماره‌ی مامۆستا و تاقیگه و هۆڵی خوێندن و سه‌رجه‌م پێداویستییه‌كانی تر.
- ژماره‌ی وه‌رگیراوان له‌به‌شه‌كانی (یاسا و په‌یوه‌ندی نێوده‌وله‌تی و دبلۆماسیه‌كان و زانسته رامیارییه‌كان) نابێت له هه‌ر زانكۆیه‌ك له (160) قوتابی/ خوێندكار تێپه‌ڕ بكات بۆ هه‌ر به‌شێك به هه‌ردوو ده‌وامی به‌یانیان و ئێواران پاش وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی دڵنیایی جۆری و متمانه به‌خشین له‌سه‌ر بنه‌مای ژماره‌ی مامۆستا و هۆڵی خوێندن و سه‌رجه‌م پێداویستییه‌كانی تر.
- وه‌رگیراوان له به‌شی (ڕاگه‌یاندن) نابێت له (80) قوتابی/خوێنكار تێپه‌ڕ بكات بۆ هه‌ر به‌شێك به هه‌ردوو ده‌وامی ئێواران و به‌یانیان پاش وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی دڵنیایی جۆری و متمانه به‌خشین له‌سه‌ر بنه‌مای ژماره‌ی مامۆستا‌و تاقیگه و هۆڵی خوێندن و سه‌رجه‌م پێداویستییه‌كانی تر.
- وه‌رگرتن له پسپۆرییه‌كانی (ژمێریاری, دارایی و بانك, كارگێری كار، كارگێڕی یاسا, كارگێری ته‌ندروستی, به‌ڕێوه‌بردن و ئابووری, به‌بازاركردن (تسویق), كارگێری گشتی, میوانداری گه‌شت و گوزار, كارگێری زانیاری)، كراوه بێت له ڕووی كۆنمره به پێَی پێشبركێ، به‌ڵام نابێت ژماره‌ی وه‌رگیراوان له هه‌ر به‌شێك له (200) قوتابی/خوێندكار تێپه‌ڕ بكات به هه‌ردوو ده‌وامی به‌یانیان و ئێواران به‌ڕه‌چاوكردنی مه‌رج و ڕێنمایه ئاماژه پێكراوه‌كان پاش وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندی دڵنیایی جۆری و متمانه به‌خشین له‌سه‌ر بنه‌مای ژماره‌ی مامۆستا‌و تاقیگه و هۆڵی خوێندن و سه‌رجه‌م پێداویستییه‌كانی تر.
- وه‌رگیراوان له به‌شی (فیزیا) نابێت له (80) قوتابی/خوێندكار تێپه‌ڕ بكات به هه‌ردوو ده‌وامی به‌یانیان و ئێواران به پێی مه‌رج و ڕێنماییه‌كان پاش وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندی دڵنیایی جۆری و متمانه به‌خشین له‌سه‌ر بنه‌مای ژماره‌ی مامۆستا‌و تاقیگه و هۆڵی خوێندن و سه‌رجه‌م پێداویستییه‌كانی تر.
- وه‌رگیراوان له به‌شه‌كانی (باخچه‌ی ساوایان و هونه‌ری ته‌شكیلی) نابێت تێكڕای كۆنمره‌ی له (55%) كه‌متر بێت بۆ هه‌ردوو لقی وێژه‌یی و زانستی, نابێت له (120) قوتابی/خوێندكار تێپه‌ڕ بكات به هه‌ردوو ده‌وامی به‌یانیان و ئێواران به‌پێی مه‌رج و رێنماییه‌كان پاش وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندی دڵنیایی جۆری و متمانه به‌خشین له‌سه‌ر بنه‌مای ژماره‌ی مامۆستا‌و تاقیگه و هۆڵی خوێندن و سه‌رجه‌م پێداویستییه‌كانی تر.
- وه‌رگیراوان له به‌شی (هونه‌ری دیزاینی ناوخۆیی) نابێت تێكڕای كۆنمره‌ی له (60%)كه‌متر بێت له لقی زانستی, هه‌روه‌ها نابێت له (80) قوتابی/خوێندكار تێپه‌ڕ بكات به هه‌ردوو ده‌وامی به‌یانیان و ئێواران به‌پێی مه‌رج و رێنماییه‌كان پاش وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندی دڵنیایی جۆری و متمانه به‌خشین له‌سه‌ر بنه‌مای ژماره‌ی مامۆستا‌و تاقیگه و هۆڵی خوێندن و سه‌رجه‌م پێداویستییه‌كانی تر.
- بۆ چوونه پێشبركێی وه‌رگرتن له به‌شی (ژمێریاری به ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری) نابێت تێكڕای كۆنمره‌ی له (55%) كه‌متر بێت, بۆ لقی زانستی یان بڕوانامه‌كه‌ی یه‌كسان كرابێت له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێم به ده‌قی ئه‌م لقه، هه‌روه‌ك نابێت ڕێژه‌ی وه‌رگیراوان له(100) قوتابی تێپه‌ڕ بكات.
- كۆنمره‌ی وه‌رگرتن بۆ سه‌رجه‌م په‌روه‌رده‌كانی هه‌رێم وه‌كو یه‌ك ده‌بێت ئیمتیاز به‌هیچ په‌روه‌رده‌یه‌ك نادرێت به بیانووی هێنانی كه‌می كۆنمره بۆ قوتابیانی/خوێندكارانی سنوری پارێزگاكان .
- قوتابی/خوێندكار ناتوانێ له‌یه‌ك كاتدا له زانكۆیه‌ك یان په‌یمانگه‌یه‌ك زیاتر بخوێنێ، بهكۆلێژ و په‌یمانگه حكومیهكانیشهوه، دوای وه‌رگرتنیان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به‌ڵێننامه‌یان لێ وه‌رده‌گیرێت.
- ڕێژه‌ی (80%) پلانی وه‌رگرتنی زانكۆ و كۆلێژه تایبه‌ته‌كان ته‌رخان ده‌كرێت بۆ ده‌رچووانی ئاماده‌ییه‌كانی دوا ساڵی ده‌رچوونی خوێندن و دوو ساڵ پێشووتر ده‌بێت.
- ته‌رخانكردنی ڕێژه‌ی (20%)ی پلانی وه‌رگرتنی زانكۆ و كۆلێژه تایبه‌ته‌كان بۆ ده‌رچووانی ساڵانی ڕابردووی ئاماده‌ییه‌كان ده‌بێت، جگه له‌وانه‌ی له‌و دوو ساڵه‌ی كه له خاڵی (12) ئاماژه‌یان پێكراوه.
- پێشكه‌شكردنی داواكاری وه‌رگرتن له هه‌ر زانكۆیه‌ك له‌دوای په‌سه‌ندكردنی پلانی وه‌رگرتن له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌وه ده‌ست پێده‌كات تا یه‌ك هه‌فته دوای ده‌رچوونی ناوی قوتابیان/خوێندكاران له ناوه‌ندی وه‌رگرتن بۆ زانكۆ و په‌یمانگه حكومییه‌كان .
- ڕێژه‌ی قوتابی/خوێندكار بۆ هه‌ر مامۆستایه‌ك له به‌شه زانستیه‌كان بریتی ده‌بێت له (20) قوتابی/خوێندكار.
- ڕێژه‌ی قوتابی/خوێندكار بۆ هه‌ر مامۆستایه‌ك له به‌شه زانسته مرۆیه‌كان بریتی ده‌بێت له (30) قوتابی/خوێندكار.
- پێش پێدانی فۆڕمی وه‌رگرتن به قوتابیان/خوێندكاران ده‌بێت ئاشنا بكرێن به ڕێنماییه‌كان و واژۆیان پێ بكرێت، كه ئاشنا كراون به‌م رێنماییانه و دوای وه‌رگرتنیان ده‌بێت هه‌موو پابه‌ند بوونێكی نێوان زانكۆ و قوتابی/خوێندكار به‌روونی و به‌شێوه‌ی گرێبه‌ست دیاری بكرێت.
- ساڵانه له هه‌ردوو وه‌رزی خوێندندا پێویسته ئاماری ساڵانه‌ی خوێندن به‌پێی فۆڕمی تایبه‌ت له هۆبه‌ی ئاماری وه‌زاره‌ت, داتای ته‌واوی زانكۆكان ئاماده بكرێت و، له داتابێسێكی ئاماده‌كراو تازه بكرێته‌وه و پێشكه‌ش به وه‌زاره‌ت بكرێت.
- پابه‌ندكردنی قوتابیان/خوێندكاران به‌ده‌وام به‌پێی ڕێنماییه‌كانی ئه‌زمونه‌كان و ڕێكاری قوتابییان/خوێندكاران كه به‌نوسراومان ژماره (5/22130) له 14/12/2009 گشتاندنی بۆ كراوه بۆ هه‌موو زانكۆ و حكومی و تایبه‌ته‌كان، بۆ دڵنیابوون له ده‌وام و تاقیكردنه‌وه‌كان له لایه‌ن تیمی پشكنینی تایبه‌ت به دواداچوون ده‌كرێت.
- به‌مه‌به‌ستی دڵنیابوون له دڵنیایی جۆری له زانكۆ تایبه‌ته‌كان, وه‌زاره‌ت بۆی هه‌یه ساڵانه تاقیكردنه‌وه‌ی سه‌رتاسه‌ری له گشت وانه‌كان یا له چه‌ند وانه‌یه‌ك له هه‌ر قۆناغێكی خوێندندا, بۆ به‌شه هاوشێوه‌كانی خوێندنی تایبه‌ت تاقیكردنه‌وه‌ی وه‌زاری ئه‌نجام بدات, به ره‌چاوكردنی پڕۆگرامی خوێندنی په‌یڕه‌وكراو له ساڵانه و وه‌رزی و سیستمی كریدت (نڤام المقررات) له به‌شی زانستی هه‌ر زانكۆیه‌ك. بۆیه پێویسته مامۆستا و قوتابی/خوێندكار له‌م بابه‌ته ئاگادار بكرێنه‌وه و ئاماده‌بن بۆ ئه‌م جۆره تاقیكردنه‌وانه, له‌لایه‌ن لێژنه‌ی تایبه‌ت میكانیزمی تاقیكردنه‌وه‌كه ده‌ست نیشان ده‌كرێت و، ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌كه ئه‌ژمار ده‌كرێت بۆ مه‌به‌ستی ده‌رچوون له تێكرای كۆنمره.
- بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانست و ڕه‌چاوكردنی دڵنیایی جۆری له پڕۆسه‌ی خوێندن, هه‌ر زانكۆیه‌ك ده‌توانێ ڕێژه‌ی دانراو له كۆنمرهكان به‌رز بكاته‌وه له‌م كۆنمرانهی له‌م رێنماییانه ئاماژه‌یان پێكراوه.
- داواكاری وه‌رگرتن له ڕێگه‌ی فۆڕمی تایبه‌ت ده‌بێت و ئه‌م فۆڕمه ده‌نێردرێته ئه‌و قوتابخانه‌یه‌ی كه قوتابی/خوێندكار بڕوانامه‌ی ئاماده‌یی لێ وه‌رگرتووه تا نمره‌ی وانه‌كانی بۆ دابنرێت و به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه/ خوێندنگه مۆر و واژۆی له‌سه‌ر بكات و له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی په‌یوه‌ندیدار په‌سه‌ند بكرێته‌وه پاش ده‌رچوونی ناوی له وه‌زاره‌ت, داوای بڕوانامه‌ی ڕه‌سه‌نی لێبكرێت و، نابێت هێنانی بڕوانامه له (15) ڕۆژ تێپه‌ر بكات.
- پاڵاوتنی قوتابی/خوێندكار له‌لایه‌ن زانكۆوه بۆ وه‌زاره‌ت به‌رزده‌كرێته‌وه و، نابێت ناوی له یه‌ك به‌ش زیاتر بۆ وه‌رگرتن بپالێورێت, بۆیه قوتابی/خوێندكار بۆی نیه له دوو زانكۆ یان له دوو به‌ش وه‌ربگیرێت.
- بۆ ئه‌و زانكۆیانه‌ی كه ساڵی ته‌مهیدیان هه‌یه ڕێگه له قوتابی/خوێندكار ناگیرێت له‌م ساڵه‌دا له‌سه‌رجه‌م پسپۆڕییه‌كان له ده‌وامی ئێواران، یان به‌یانیان ده‌وامی پێبكرێت .
- ده‌رفت بدرێت به‌و قوتابی/خوێندكارانه‌ی كه له كاتی خوێندن به‌به‌هۆی كاره‌ساتێك به‌ند ده‌كرێت به پێی یاسای سزادانی عێراقی به‌مه‌رجێك ئه‌م قوتابیه رێژه‌ی (15%) ئاماده‌نه‌بووی تێنه‌په‌ڕاندبێت له كاتی ده‌ستگیركردنیدا.
- جگه له‌م ڕێنماییانه هیچ ڕێنماییه‌كی پێشووتر كاری پێناكرێت.
سێیه‌م :- میكانیزمی وه‌رگرتن بۆ ده‌رچووانی په‌یمانگه و ئاماده‌ییه پیشه‌ییه‌كان:
یاسای ژماره (2)ی ساڵی (2013) تایبه‌ت به زانكۆ تایبه‌كان ده‌رفه‌تی ڕه‌خساندوه بۆ ده‌رچووانی ئاماده‌ییه‌ی پیشه‌ییه‌كان و په‌یمانگه‌كان به مه‌به‌ستی درێژه‌دان به خوێندن له زانكۆ تایبه‌ته‌كان پاش دیراسه‌ت كردنی مادده‌ی (هه‌شته‌م) له یاسایی ژماره (2) ساڵی (2013) خوێندنی تایبه‌ت و، ڕه‌چاوكردنی پێداویستی بازاری كار له هه‌رێمی كوردستان بڕیاردرا، كه وه‌رگرتنی ده‌رچووانی ئاماده‌ی پیشه‌ییه‌كان و په‌یمانگه ته‌كنیكییه‌كانی سه‌ر به زانكۆ پۆلیتهكنیكیهكانی حكومی و ئه‌وانه‌ی هه‌مان بڕوانامه‌ی پیشه‌یی و په‌یمانگه به‌ده‌ست دێنن له ده‌ره‌وه‌ی عێراق به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه بێت .
- ده‌رچووی دووه‌م له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێم له به‌شه‌كانی (ته‌كنیكی ددان) له په‌یمانگه ته‌كنیكیه‌كانی سه‌ر به زانكۆ ته‌كنه‌لۆجییه‌كانی زانكۆ حكومیه‌كانی هه‌رێم له كۆلێژی پزیشكی ددان له زانكۆ تایبه‌ته‌كان وه‌رده‌گیرێت.
- ڕێژه‌ی (5%)ی پلانی وه‌رگرتن له به‌شی (ئه‌ندازه‌ی كاره‌با) له زانكۆ تایبه‌ته‌كان ته‌رخان ده‌كرێت بۆ ده‌رچووانی به‌شی كاره‌با له په‌یمانگه ته‌كنیكیه‌كانی زانكۆ حكومییه‌كان, به مه‌رجێك تێكرای كۆنمره‌ی له (75%) كه‌متر نه‌بێت بۆ چوونه پێشبڕكێ.
- ڕێژه‌ی (5%)ی پلانی وه‌رگرتن له (ئه‌ندازه‌ی میكانیك) له زانكۆ تایبه‌ته‌كان ته‌رخان ده‌كرێت بۆ ده‌رچووانی به‌شی میكانیك له په‌یمانگه ته‌كنیكیه‌كانی زانكۆ حكومییه‌كان, به مه‌رجێك تێكرای كۆنمره‌ی له (75%) كه‌متر نه‌بێت بۆ چوونه پێشبڕكێی وه‌رگرتن.
- ڕێژه‌ی (5%)ی پلانی وه‌رگرتن له (ئه‌ندازه‌ی كۆمپیوته‌ر) له زانكۆ تایبه‌ته‌كان ته‌رخان ده‌كرێت بۆ ده‌رچووانی به‌شی (IT و سیته‌می زانیاری) له په‌یمانگه ته‌كنیكیه‌كانی زانكۆ حكومییه‌كان, به مه‌رجێك تێكرای كۆنمره‌ی له (75%) كه‌متر نه‌بێت بۆ چوونه پێشبڕكێی وه‌رگرتن.
- ڕێژه‌ی (5%)ی پلانی وه‌رگرتن له (ئه‌ندازه‌ی گه‌یاندن وكۆمپیوتهر) له زانكۆ تایبه‌ته‌كان ته‌رخان ده‌كرێت بۆ ده‌رچووانی به‌شی گه‌یاندن له په‌یمانگه ته‌كنیكیه‌كانی زانكۆ حكومییه‌كان, به‌مه‌رجێك تێكرای كۆنمره‌ی له (75%) كه‌متر نه‌بێت بۆ چوونه پێشبڕكێی وه‌رگرتن.
- ڕێژه‌ی (5%)ی پلانی وه‌رگرتن له ئه‌ندازه‌ی شارستانی (مدنی) له زانكۆ تایبه‌ته‌كان ته‌رخان ده‌كرێت بۆ ده‌رچووانی به‌شی بیناكاری له په‌یمانگه ته‌كنیكیه‌كانی زانكۆ حكومییه‌كان, به‌مه‌رجێك تێكرای كۆنمره‌ی له (80%) كه‌متر نه‌بێت بۆ چوونه پێشبڕكێی وه‌رگرتن.
- ڕێژه‌ی (5%)ی پلانی وه‌رگرتن له (ئه‌ندازه‌ی نه‌وت) له زانكۆ تایبه‌ته‌كان ته‌رخان ده‌كرێت بۆ ده‌رچووانی به‌شی (ته‌كنه‌لۆژیای نه‌وت) له په‌یمانگه ته‌كنیكیه‌كانی زانكۆ حكومییه‌كان, به‌مه‌رجێك تێكرای كۆنمره‌ی له (75%) كه‌متر نه‌بێت بۆ چوونه پێشبڕكێی وه‌رگرتن.
- ڕێژه‌ی (5%)ی پلانی وه‌رگرتن له به‌شی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری له زانكۆ تایبه‌ته‌كان ته‌رخان ده‌كرێت بۆ ده‌رچووانی به‌شی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری له په‌یمانگه‌كانی پێنج ساڵه‌ی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده, به‌مه‌رجێك تێكرای كۆنمره‌ی له (65%) كه‌متر نه‌بێت بۆ چوونه پێشبڕكێی وه‌رگرتن.
- ڕێژه‌ی (10%)ی پلانی وه‌رگرتن له به‌شه‌كانی سیسته‌می زانیاری و ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری زانكۆ تایبه‌ته‌كان ته‌رخان ده‌كرێت بۆ ده‌رچووانی به‌شی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری له په‌یمانگه ته‌كنیكیه‌كان ی زانكۆ حكومییه‌كان, به‌مه‌رجێك تێكرای كۆنمره‌ی له (60%) كه‌متر نه‌بێت بۆ چوونه پێشبڕكێی وه‌رگرتن.
- ڕێژه‌ی (10%)ی پلانی وه‌رگرتن له به‌شه‌كانی شیكردنه‌وه‌ی نه‌خۆشیه‌كان له زانكۆ تایبه‌ته‌كان ته‌رخان ده‌كرێت بۆ ده‌رچووانی به‌شی شیكردنه‌وه‌ی نه‌خۆشیه‌كان له په‌یمانگه ته‌كنیكیه‌كانی زانكۆ حكومییه‌كان, به‌مه‌رجێك تێكرای كۆنمره‌ی له (60%) كه‌متر نه‌بێت بۆ چوونه پێشبڕكێی وه‌رگرتن.
- ڕێژه‌ی (10%)ی پلانی وه‌رگرتن له به‌شه‌كانی ژمێریاری و دارایی بانك له زانكۆ تایبه‌ته‌كان ته‌رخان ده‌كرێت بۆ ده‌رچووانی به‌شی كارگێری بانكه‌كان له په‌یمانگه ته‌كنیكیه‌كانی زانكۆ حكومییه‌كان, به‌مه‌رجێك تێكرای كۆنمره‌ی له (60%) كه‌متر نه‌بێت بۆ چوونه پێشبڕكێی وه‌رگرتن.
- ڕێژه‌ی (10%)ی پلانی وه‌رگرتن له به‌شی یاسا له زانكۆ تایبه‌ته‌كان ته‌رخان ده‌كرێت بۆ ده‌رچووانی به‌شی كارگێری یاسا له په‌یمانگه ته‌كنیكیه‌كانی زانكۆ حكومییه‌كان, به‌مه‌رجێك تێكرای كۆنمره‌ی له (60%) كه‌متر نه‌بێت بۆ چوونه پێشبڕكێی وه‌رگرتن.
- ڕێژه‌ی (10%)ی پلانی وه‌رگرتن له به‌شی كاگێری كار له زانكۆ تایبه‌ته‌كان ته‌رخان ده‌كرێت بۆ ده‌رچووانی به‌شی كارگێڕی له په‌یمانگه ته‌كنیكیه‌كانی زانكۆ حكومییه‌كان به‌پێی پێشبڕكێی وه‌رگرتن.
- ڕێژه‌ی (10%)ی پلانی وه‌رگرتن له به‌شی ژمێریاری زانكۆ تایبه‌ته‌كان ته‌رخان ده‌كرێت بۆ ده‌رچووانی به‌شی ژمێریاری له په‌یمانگه ته‌كنیكیه‌كانی زانكۆ حكومییه‌كان به‌پێی پێشبڕكێی وه‌رگرتن.
- ڕێژه‌ی (10%)ی پلانی وه‌رگرتن له به‌شی گه‌شت وگوزار له زانكۆ تایبه‌ته‌كان ته‌رخان ده‌كرێت بۆ ده‌رچووانی هه‌ر دوو به‌شی (ڕێبه‌ری گه‌شتیاری و كارگێڕی ده‌زگه‌كانی گه‌شتیاری) له په‌یمانگه ته‌كنیكیه‌كانی زانكۆ حكومییه‌كان به‌پێی پێشبركێی وه‌رگرتن.
- ڕێژه‌ی (30%)ی پلانی وه‌رگرتن له به‌شی ڕاگه‌یاندن له زانكۆ تایبه‌ته‌كان ته‌رخان ده‌كرێت بۆ ده‌رچووانی په‌یمانگه ته‌كنیكیه‌كانی زانكۆ حكومییه‌كان له به‌شی ڕاگه‌یاندن, به‌مه‌رجێك تێكرای كۆنمره‌ی له (60%) كه‌متر نه‌بێت بۆ چوونه پێشبڕكێی وه‌رگرتن.
- ڕێژه‌ی (30%)ی پلانی وه‌رگرتن له به‌شی هونه‌ری شێوه‌كاری له زانكۆ تایبه‌ته‌كان ته‌رخان ده‌كرێت بۆ ده‌رچووانی په‌یمانگه‌ی هونه‌ره جوانه‌كان به‌شی شێوه‌كاری, به‌مه‌رجێك تێكرای كۆنمره‌ی له (65%) كه‌متر نه‌بێت بۆ چوونه پێشبڕكێی وه‌رگرتن.
- ڕێژه‌ی (5%)ی پلانی وه‌رگرتن له ئه‌ندازه‌ی میكانیك له زانكۆ تایبه‌ته‌كان ته‌رخان ده‌كرێت بۆ ده‌رچووانی ئاماده‌یی پیشه‌سازی به‌شی میكانیك یا هاوتا كرا بێت به‌ده‌قی ئه‌م به‌شه له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێم, نابێت تێكڕای كۆنمره‌ی قوتابی/خوێندكار له (80%) كه‌متر بێت بۆ چونه پێشبڕكێی وه‌رگرتن.
- ڕێژه‌ی (5%)ی پلانی وه‌رگرتن له ئه‌ندازه‌ی كاره‌با له زانكۆ تایبه‌ته‌كان ته‌رخان ده‌كرێت بۆ ده‌رچووانی ئاماده‌یی پیشه‌سازی به‌شی كاره‌با یا هاوتا كرابێت به‌ده‌قی ئه‌م به‌شه له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێم, نابێت تێكرای كۆنمره‌ی قوتابی/خوێندكار له (80%) كه‌متر بێت بۆ چونه پێشبڕكێی وه‌رگرتن.
- ڕێژه‌ی (15%)ی پلانی وه‌رگرتن له به‌شه‌كانی ژمێیریاری و دارایی بانك و كارگێری كار له زانكۆ تایبه‌ته‌كان ته‌رخان ده‌كرێت بۆ ده‌رچووانی ئاماده‌یی بازرگانی یا هاوتا كرابێت به‌ده‌قی ئه‌م به‌شه له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێم به‌رێژه‌ی (5%) بۆ هه‌ر به‌شێك به‌مه‌رجێك نابێت تێكڕای كۆنمره‌ی له (60%) كه‌متربێت بۆ چونه پێشبڕكێی وه‌رگرتن.
- ڕێژه‌ی (5%)ی پلانی وه‌رگرتن له ئه‌ندازه‌ی كۆمپیوته‌ر له زانكۆ تایبه‌ته‌كان ته‌رخان ده‌كرێت بۆ ده‌رچووانی ئاماده‌ییه پیشه‌ییه‌كان به‌شی (IT) یا هاوتا كرابێت به‌ده‌قی ئه‌م به‌شه له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێم, نابێت تێكڕای كۆنمره‌ی قوتابی/خوێندكار له (80%) كه‌متر بێت بۆ چونه پێشبڕكێی وه‌رگرتن.
- ڕێژه‌ی (5%)ی پلانی وه‌رگرتن له هه‌ردوو به‌شی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری و سیسته‌می زانیاری له زانكۆ تایبه‌ته‌كان ته‌رخان ده‌كرێت بۆ ده‌رچووانی ئاماده‌ییه پیشه‌ییه‌كان به‌شی (IT) یا هاوتا كرابێت به‌ده‌قی ئه‌م به‌شه له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێم, نابێت تێكڕای كۆنمره‌ی قوتابی/خوێندكار له (65%) كه‌متر بێت بۆ چونه پێشبڕكێی وه‌رگرتن.
- وه‌رگرتن له بڕگه‌كانی (1 تا 16 )جگه له بڕگه‌ی (8) تایبه‌ت ده‌بێت به‌ده‌رچووانی په‌یمانگه حكومییه‌كان، یان هه‌ر بڕوانامه‌یه‌كی تر كه یه‌كسان كرابێت به‌ده‌قی پسپۆڕییه‌كان له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی.
- ڕێژه‌ی (5%)ی كورسی خوێندن له هه‌ردوو به‌شی زمانی ئینگلیزی و وه‌رگێران ته‌رخان ده‌كرێت بۆ ده‌رچووانی په‌یمانگه‌ی (5) ساڵه‌ی ئینگلیزی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان یان هاوتا كرابێت له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده به‌ده‌قی ئه‌م پسپۆریه به مه‌رجێك تێكڕای كونمره (65%) كه‌متر نه‌بێت بۆ چوونه پێشبڕكێی وه‌رگرتن.
- قوتابی/خوێندكارانی ده‌رچووی ئاماده‌یی له ده‌ره‌وه‌ی ووڵات كه بڕوانامه‌كانیان به پیشه‌یی هاوتا ده‌كرێت له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمه‌وه, ئه‌گه‌ر له (9) ساڵا و زیاتر به زمانی ئه‌و ووڵاته خوێندبوویان كه تیایدا ژیاون, ئه‌وا له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ هه‌رێم مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه له‌و به‌شانه‌ی زمان، كه له ده‌ره‌وه‌ی ووڵات خوێندنیان پێ ته‌واو كردووه له زانكۆ تایبه‌ته‌كانی هه‌رێم بخوێنن.
- ده‌رچووانی ئاماده‌ییه پیشه‌ییه‌كان ئه‌وانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی عێراق خوێندنیان ته‌واو كردووه و بڕوانامه‌كانیان له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێم یه‌كسان كراوه ده‌توانن بۆ به‌شی هاوشێوه داواكاری پێشكه‌ش بكه‌ن, ئه‌گه‌ر هه‌ر حاڵه‌تێك ده‌رچووی پیشه‌یی بێت و بڕوانامه‌كه‌ی به‌راورد كرابێت له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێم، به‌ڵام له ڕێنماییه‌كانی ژماره (1)ی ساڵی (2013)ی خوێندنی تایبه‌ت ئاماژه به‌وه‌رگرتنی به‌شه‌كه‌یان نه‌درابێت ئه‌وا داواكاریه‌كه‌یان ئاڕاسته‌ی لێژنه‌ی خوێندنی تایبه‌ت له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی ده‌كرێت به‌مه‌به‌ستی ڕاسپاردهكردن و بڕیاردان.
- ده‌رچووانی به‌شه‌كانی ( IT, سیسته‌می زانیاری, كۆمپیوته‌ر) له ئاماده‌ییه پیشه‌ییه‌كان و په‌یمانگه‌كان و په‌یمانگه تهكنیهكییهكان به هه‌مان مه‌رج و پێوه‌ری وه‌رگرتن مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت بۆ وه‌رگرتن له زانكۆ تایبه‌ته‌كان.
چواره‌م:- راستاندنی بڕوانامه‌كان.
- دانیشتوانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وانه‌ی بڕوانامه‌ی شه‌شه‌می ئاماده‌یی له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم به‌ده‌ست دێنن له شاره‌كانی ناوه‌ڕاست و باشووری عیراق بۆیان نییه له زانكۆ تایبه‌ته‌كان بخوێنن.
- بڕوانامه‌ی ده‌رچوون له زانكۆ به‌هیچ قوتابی/خوێندكارێك نادرێت ئه‌گه‌ر پشتر ڕاستكردنه‌وه‌ی ڕاستی و دروستی (صحه الصدور) بۆ بڕوانامه ئاماده‌ییه‌كه‌ی له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراقی فیدرال یان هه‌رێم بۆ نه‌كرابێت، كه پێویسته ئه‌م ڕاستاندنه به نوسراوی نهێنی ئه‌نجامبدرێت.
- ئه‌وانه‌ی بڕوانامه‌كانیان له ده‌ره‌وه‌ی عیراق به ده‌ست هێناوه ده‌بێت پێش پێشكه‌شكردنی داواكاری وه‌رگرتن, بڕوانامه‌كانیان یه‌كسان كرابێت له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێم.
- هیچ بڕوانامه‌یه‌كی ئاماده‌یی له قوتابیان/خوێندكاران له كاتی وه‌رگرتنیان وه‌رناگیرێت ئه‌گه‌ر بڕوانامه‌كه به فه‌رمی ئاڕاسته‌ی ئه‌و زانكۆیه نه‌كرابێت كه لێی وه‌رگیراوه.
- ده‌رچووانی ئاماده‌یی شاره‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم كه دانیشتوی ناوه‌راست و باشوری عێراقن, ده‌بێت بڕوانامه‌كانیان له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی عێراقی فیدراڵ ڕاستاندنی بۆ بكرێت له ڕێگه‌ی وه‌زاره‌ته‌وه.
- دان نانرێت به بڕوانامه‌ی هیچ قوتابی/خوێندكارێك پاش ده‌رچوونی له زانكۆكان، ئه‌گه‌ر فه‌رمانی وه‌زاری وه‌رگرتن (القبول) و ده‌رچوونی (التخرج) بۆ ده‌رنه‌چوو بێت و له‌سه‌ر بنه‌مای یاسا و ڕێنماییه‌كان وه‌رنه‌گیرابێت.
- بڕوانامه‌ی ده‌رچوونی قوتابی/خوێندكار پێویسته مۆری زانكۆ و واژۆی هه‌ر یه‌ك له مانه‌ی خواره‌وه له سه‌ر بڕوانامه‌كه هه‌بێت , به‌پێچه‌وانه‌وه په‌سند ناكرێت.
أ. به‌رپرسی تۆماری زانكۆ.
ب. سه‌رۆكی به‌ش
ج. ڕاگری كۆلێژ.
د. سه‌رۆكی زانكۆ.
ه. په‌سندكردنی بڕوانامه‌كه له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی, له ڕوانگه‌ی ماده‌ی (25) له یاسای ژماره (2)ی ساڵی (2013) به دانانی خانه‌یه‌ك بۆ په‌سه‌ند كردنی وه‌زاره‌ت.
8 . هه‌ر كه‌سێك بڕوانامه‌ی ساخته (مزور) پێشكه‌ش به زانكۆ بكات بۆ وه‌رگرتن، پاش ئاشكرابوونی له هه‌ر قۆناغێكی خوێندن بێت له خوێندن دادهبرێنرێت, ئه‌گه‌ر ده‌رچوو بێت بڕوانامه‌كه‌ی لێ وه‌رده‌گرێته‌وه و بێ قه‌ره‌بووكردن خۆی دوچاری لێپرسینه‌وه‌ی یاسایی ده‌كات و وێنه‌یه‌ك له بڕوانامه ساخته‌كه‌ی ده‌درێته داواكاری گشتی, هه‌روه‌ك پێویسته زانكۆی په‌یوه‌ندیدار به‌دواداچوون له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه بكات و گشتاندن به بڕوانامه ساخته‌كه‌ی ده‌كرێت بۆ سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت وده‌زگاو دتامهزراوهو سه‌ندیكاكانی هه‌رێمی كوردستان و عێراقی فیدراڵ به‌مه‌به‌ستی ئاگاداركردنه‌وه‌یان له‌م بابه‌ته.
9. ئه‌وانه‌ی بڕوانامه‌ی ئاماده‌یی لقی زانستی و وێژه‌یی له ناوه‌راست و باشوری عێراق و ده‌ره‌وه‌ی عێراق به‌ده‌ست دێنن هه‌مان ماف و ئیمتیازاتی ده‌رچووانی هه‌رێمی كوردستانیان ده‌بێت بۆ وه‌رگرتن له زانكۆ تایبه‌ته‌كان، جگه له پێدانی ئه‌و نمرانه‌ی كه ده‌درێن به‌ده‌رچووانی ئاماده‌یی هه‌رێم له ساڵی یه‌كه‌م خولی یه‌كه‌م یان خولی دووه‌م له ساڵی یه‌كه‌مدا.
پێنجه‌م /گواستنه‌وه‌ی قوتابیان/خوێندكاران:
پێوه‌ره گشتییه‌كانی گواستنه‌وه :
- 1. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی قوتابیان/ خوێندكاران به‌خواستی خۆیان ده‌ستنیشانی ئه‌و زانكۆیه ده‌كه‌ن، كه ده‌یانه‌وێت لێی بخوێنن، بۆیه گواستنه‌وه‌ی قوتابیان/ خوێندكاران له نێوان زانكۆ تایبه‌ته‌كانی هه‌رێم سنوردار ده‌بێت .
- 2. مه‌رجه ڕه‌زامه‌ندی هه‌ردوو زانكۆ به‌ده‌ست بێنێت بۆ گواستنه‌وه.
- گواستنه‌وه له (1/7) ده‌ست پێ ده‌كات تا (1/10) .
- گواستنه‌وه ته‌نها دوای قۆناغی یه‌كه‌م ده‌بێت.
- میوانداری له زانكۆ تایبه‌ته‌كان ِرێگه پێنه‌دراوه بۆ قوتابیان/ خوێندكارانی ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی عێراق .
- گواستنه‌وه و میوانداری له زانكۆ تایبه‌ته‌كان بۆ زانكۆ حكومیه‌كان ڕێگه پێنه‌دراوه.
- قوتابی/خوێندكار بۆی هه‌یه خوێندنه‌كه‌ی له زانكۆ تایبه‌ته‌كانی هه‌رێم بگوازرێته‌وه بۆ زانكۆ تایبه‌ته‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم و عێراق له‌هه‌مان پسپۆڕی خۆی به‌مه‌رجێك ئه‌و زانكۆیه‌ی بۆی ده‌چێ باوه‌ڕپێكراو بێت.
- پێویسته كۆنمره‌ی ئاماده‌یی قوتابی/خوێندكار هه‌مان كۆنمره‌ی وه‌رگیراو بێت له زانكۆ تایبه‌ته‌كانی هه‌رێمی كوردستان له ساڵی وه‌رگرتنی.
- ته‌نها گواستنه‌وه بۆ به‌شی هاوشێوه ده‌كرێت.
أ- گواستنه‌وه له نێوان زانكۆ تایبه‌ته‌كانی هه‌مان پارێزگا له هه‌رێم:-
گواستنه‌وه‌ی قوتابی/ خوێندكار له زانكۆكانی هه‌مان پارێزگا ناكرێت، ته‌نها بۆ ئه‌م حاڵه‌تانه‌ی خواره‌وه ڕێگه‌پێدراوه:-
- نه‌مانی یاخوود هه‌ڵپه‌ساردنی وه‌رگرتن له به‌شه‌كه‌ی یان زانكۆكه‌ی.
- بڕیاری لێژنه‌ی به‌رزه‌فتكردن به گواستنه‌وه‌ی قوتابی/خوێندكار له كاتی سه‌رپێچیكردنی به‌هه‌ر هۆیه‌ك, رێكاری قوتابیان/خوێندكاران.
- گواستنه‌وه‌ی قوتابی/خوێندكار له زانكۆ حكومییه‌كان بۆ زانكۆ تایبه‌ته‌كان ئاساییه به‌ڕه‌چاوكردنی كۆنمره‌كه‌ی كه ده‌بێت هاوتابێت له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆنمره‌یه‌ی كه له‌ساڵی وه‌رگرتنی له پسپۆڕییه‌كه‌ی وه‌رگیراوه، ئینجا ده‌بێ لاری نه‌بوونی هه‌ردوو زانكۆ و ئه‌نجامدانی پێوانه‌ی زانستی (المقاصه العلمیه) بكات.
ب-گواستنه‌وه‌ی قوتابی/خوێندكار له نێوان زانكۆ تایبه‌ته‌كانی شاره جیاكانی هه‌رێم له‌م حاڵه‌تانه‌ی خواره‌وه ده‌كرێت :-
1- گواستنه‌وه‌ی خانه‌واده‌ی قوتابی/خوێندكار بۆ پارێزگایه‌كی تری هه‌رێم به پێشكه‌شكردنی به‌ڵگه‌نامه‌ی فه‌رمی.
2- گواستنه‌وه‌ی شوێنی كاری قوتابی/خوێندكار ئه‌گه‌ر فه‌رمانبه‌ر بوو، یان به‌خێوكاری (ولی أمر) ئه‌گه‌ر فه‌رمانبه‌ر بوو به پێشكه‌شكردنی به‌ڵگه.
3- هاوسه‌رگیریكردنی قوتابی / خوێندكار له پارێزگایه‌كی تر .
4- وه‌فاتی به‌خێوكاری (ولی أمر) قوتابی / خوێندكار.
ج: گواستنه‌وه‌ی قوتابیان/خوێندكاران له زانكۆكانی ناوه‌ڕاست و باشوری عێراق بۆ زانكۆ تایبه‌ته‌كانی هه‌رێمی كوردستان:
1- گواستنه‌وه له‌سه‌رووی قۆناغی یه‌كه‌م ده‌بێت .
2- هه‌مان مه‌رج و ڕێنماییه‌كانی وه‌رگرتنی قوتابیان/خوێندكارانی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر ده‌رچووانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق جێبه‌جێ ده‌كرێت له ڕووی كۆنمره، جگه له‌و (21) نمره‌یه‌ی كه ده‌به‌خشرێت بۆ قوتابیان/خوێندكارانی هه‌رێم كه ده‌رچووی ساڵی یه‌كه‌م و خولی یه‌كه‌م، له‌گه‌ڵ ئه‌و (7) نمره‌یه‌ی كه ده‌درێت به ده‌رچووانی ساڵی یه‌كه‌م خولی دووه‌م بۆ ده‌رچووانی ساڵی تازه‌ی خوێندن و دوو ساڵی پێشووتر .
3- پێویسته ئه‌و زانكۆیه‌ی كه قوتابی /خوێندكار لێی ده‌خوێنێ باوهرَپێكراو بێت .
4- پێویسته كۆنمره‌ی هاوتا بێت له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆنمره‌یه‌ی كه قوتابیانی هه‌رێم پێی وه‌رگیراون له ساڵی وه‌رگرتنیدا .
5- پێوانه‌ی زانستی (المقاصه العلمیه)یه‌ی بۆ بكرێت به پێی ڕێنماییه‌كان .
6- لاری نه‌بوونی گواستنه‌وه‌ی هه‌ردوو زانكۆ به‌ده‌ست بێنێت.
د: گواستنه‌وه‌ی خوێندنی قوتابیان/خوێندكارانی ده‌ره‌وه‌ی ووڵات بۆ زانكۆ تایبه‌ته‌كانی هه‌رێم:
1- گواستنه‌وه له‌سه‌روی قۆناغی یه‌كه‌م ده‌بێت .
2- هه‌مان مه‌رج و ڕێنماییه‌كانی وه‌رگرتنی قوتابیان/خوێندكارانی هه‌رێمی له‌سه‌ر جێبه‌جێ ده‌كرێت له رووی كۆنمره، جگه له‌و (21) نمره‌یه‌ی كه ده‌به‌خشرێت بۆ قوتابیان/خوێندكارانی هه‌رێم كه ده‌رچووی ساڵی یه‌كه‌من و خولی یه‌كه‌م، له‌گه‌ڵ ئه‌و (7) نمره‌یه‌ی كه ده‌درێت به ده‌رچووانی ساڵی یه‌كه‌م و خولی دووه‌م .
3- پێویسته ئه‌و زانكۆیه‌ی كه قوتابی /خوێندكار لێی ده‌خوێنێ باوه‌ڕپێكراو بێت و ناوی له لیستی زانكۆ باوه‌ڕپێكراوه‌كانی ڕێكخراوی یونسكۆ هه‌بێت.
4- پێویسته كۆنمره‌ی هاوتا بێت له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆنمره‌یه‌ی كه قوتابیانی هه‌رێم پێی وه‌رگیراون له ساڵی وه‌رگرتنی ئه‌گه‌ر ده‌رچووی ئاماده‌ییه‌كانی هه‌رێم و عێراق نه‌بێت.
5- پێوانه‌ی زانستی بۆ بكرێت به پێی ڕێنماییه‌كان .
6- لارینه‌بوونی گواستنه‌وه‌ی هه‌ردوو زانكۆ به‌ده‌ست بێنێت، لارینهبوونهكه و نمره‌كانی كۆرسه‌كان له باڵوێزخانه‌ی عێراق و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و ووڵاته‌ی كه لێی ده‌خوێنێت په‌سه‌ند كرابێت .
7- بۆ هه‌موو بڕگه‌كانی گواستنه‌وه له‌ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی عێراق و هه‌رێم پێویسته ڕه‌چاوی رێنماییه‌كانی (المقاصه والتحمیل) بكرێت كه له زانكۆ حكومیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان په‌یڕه‌و ده‌كرێت.
شه‌شه‌م- ڕێنماییه داراییه‌كان:
1. هه‌ر لێخۆشبونێك له كرێی خوێندنی قوتابی/خوێندكار پێویسته وه‌زاره‌تی لێ ئاگادار بكاته‌وه.
2. ساڵانه پێداچونه‌وه‌ی نرخه‌كانی خوێندن له‌سه‌رجه‌م زانكۆ تایبه‌ته‌كان ده‌كرێت پالپشت به‌بڕگه‌ی (6) له ماده‌ی (12) ی یاسای ژماره (2) ساڵی (2013) .
3. وه‌رگرتنی پاره‌ی ساڵانه‌ی كرێی خوێندنی قوتابی/خوێندكار به گرێبه‌ست دیاری بكرێت پاش ڕه‌زامه‌ندی وه‌زاره‌ت له‌سه‌ر كرێیه‌كه.
4. سزادانی قوتابی/خوێندكار به پاره به‌هۆی دواكه‌وتنی قستی پاره‌ی خوێندن ڕێگه‌ی پێنه‌دراوه، زانكۆ ده‌توانێ قوتابی/خوێندكاری قه‌رزدار ئاگادار بكاته‌وه بۆ ماوه‌یه‌كی دیاری كرا‌و قیسته‌كه بدات, ئه‌گه‌ر له‌و ماوه‌یه پاره‌كه‌ی نه‌دا ئه‌وا له خوێندن بێ به‌شی ده‌كات.
5. بۆ زانكۆ نییه پاره له قوتابی/خوێندكاری قوناغی یه‌كه‌م وه‌ربگرێت تا فه‌رمانی وه‌زاری و زانكۆیی به وه‌رگرتنی بۆ ده‌رنه‌چێت.
6. كردنه‌وه‌ی خولی به پاره له ناو زانكۆ ڕێگه پێنه‌دراوه, جگه له خوێندنی به‌رایی (التمهیدی) و كردنه‌وه‌ی خولی زمانه‌وانی, كۆمپیوته‌ر, به‌مه‌رجێك پێش وه‌خت ڕه‌زامه‌ندی وه‌زاره‌تی له‌سه‌ر وه‌رگیرابێت و ڕێگه‌ی پێ درابێت. ئه‌م خولانه ده‌بێ بۆ خودی قوتابیان/خوێندكارانی زانكۆكه بێت.
7. نابێت نرخی فۆرمی پێشكه‌شكردن و تۆماركردن بۆ وه‌رگرتنی قوتابی/خوێندكار له (5000) پێنج هه‌زار دیناری عێراقی زیاتر بێت و، به وه‌سلی فه‌رمی ئه‌و پاره‌یه وه‌ربگیرێت, ده‌بێت خاڵه‌كان و ناوه‌ڕۆكی شێوازی فۆرمی پێشكه‌شكردن یه‌ك بخرێن له هه‌موو زانكۆكاندا, لۆگۆی زانكۆكه‌ی له‌سه‌ر بێت.
8. داواكاری بۆ سكاڵا و دواخستنی خوێندن ده‌بێ بێ به‌رامبه‌ر بێت.
9. پاره‌ی سكاڵای پێداچونه‌وه بۆ تاقیكردنه‌وه‌كان نابێت له (2000) دوو هه‌زار دینار تێپه‌ڕێت بۆ هه‌ر وانه‌یه‌ك.
10. وه‌رگرتنی پاره له قوتابی/خوێندكار بۆ دووباره‌كردنه‌وه‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی وه‌رزی وكۆتایی ساڵا ڕێگه پێنه‌دراوه.
11. وه‌رگرتنی پاره له قوتابی/خوێندكار به‌رامبه‌ر ئاڕاسته‌كردنی نوسراو بۆ هه‌ر شوێنێكی تری ده‌ره‌وه‌ی زانكۆ ڕێگه پێنه‌دراوه.
12. كرێی خوێندن بریتی ده‌بێت له پێشكه‌شكردنی سه‌رجه‌م پێداویستیه‌كانی پڕۆسه‌ی خوێندن و سه‌رجه‌م ئه‌و خزمه‌تگوزاریانه‌ی كه له كاتی پڕۆسه‌كه پێشكه‌ش به قوتابی/خوێندكار ده‌كرێت, بۆ ئه‌وه‌ی پڕۆسه‌كه سه‌ركه‌وتوو بێت و دڵنیایی جۆری تیایدا به‌رجه‌سته بكرێت, بۆیه ڕێگه نادرێت جگه له پاره‌ی خوێندن, هیچ پاره‌یه‌كی تر له قوتابی/خوێندكار وه‌ربگیرێت وه‌ك پاره‌ی ئینته‌رنێت و ویب سایت، یاخود دابینكردنی مه‌واد بۆ تاقیگه پزیشكیه‌كان و تاقیگه‌ی پسپۆڕیه‌كانی تر و پێدانی شوێنی وه‌ستانی ئوتومۆبێل.
13. زانكۆ بۆی هه‌یه له‌كاتی دواخستنی ساڵی خوێندنی قوتابی/خوێندكار به‌هه‌ر هۆیه‌ك بێت بڕه پاره‌یه‌ك له قوتابی/خوێندكار وه‌ربگرێت به‌مه‌رجێك له (30%)ی كرێی خوێندنی ساڵانه‌ی تێپه‌ڕ نه‌كات.
14. نابێت وه‌رگرتنی بارمته‌ی وه‌رگرتن له قوتابیان و خوێندكاران له (200000) دووسه‌د هه‌زار دیناری عێراقی تێپه‌ڕ بكات, له كاتی ده‌رنه‌چوونی ناوی یاخود كیشانه‌وه‌ی داواكاری وه‌رگرتن پاش (2) ڕۆژ له ده‌رچوونی ناوی قوتابی /خوێندكار پێویسته ئه‌م پاره‌یه بۆ قوتابی/خوێندكار بگێڕدرێته‌وه.
حه‌وته‌م- كاره كارگێرییه‌كان:
1. مه‌رجه بۆ ئه‌وانه‌ی فه‌رمانبه‌رن كه ده‌وامه‌كانیان هاوكاته له‌گه‌ڵ ده‌وامی خوێندنیان مۆڵه‌تی خوێندن له فه‌رمانگه‌ی خۆیان بهێنن, به پێچه‌وانه‌وه له‌كاتی ده‌رچوونیان له زانكۆكه‌یان ئه‌گه‌ر ده‌وامی فه‌رمانگه‌كه‌ی هاوكات بوو له‌گه‌ڵ ده‌وامی زانكۆكه‌ی ئه‌وا بڕوانامه‌كه‌ی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌وه په‌سه‌ند ناكرێت.
2. بۆ هه‌ر قوتابی/خوێندكارێك دۆسیه‌یه‌ك ده‌كرێته‌وه و ده‌بێت سه‌رجه‌م به‌ڵگه‌نامه‌كان له خۆبگرێت, به‌تایبه‌تی بڕوانامه و فه‌رمانی وه‌زاری و زانكۆیی وه‌رگرتن و تێكڕای به‌ڵگه‌نامه‌كانی تری پێویست.
3. پێویسته زانكۆ داوای پشكنینی پزیشكی له قوتابی/خوێندكار بكات به‌و شێوه‌یه‌ی كه له زانكۆ حكومییه‌كان په‌یڕه‌و ده‌كرێت.
4. پێویسته زانكۆكان هه‌موو دۆسییه‌كانی په‌یوه‌ست به پڕۆسه‌ی خوێندنی هه‌بێت.
5. نابێ قوتابی/خوێندكار ده‌ست به‌ده‌وامی فه‌رمی بكات تا فه‌رمانی وه‌زاری وه‌رگرتنی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌وه بۆ ده‌رنه‌چێت, هه‌ر ده‌وامێكی به‌ده‌ر له‌م شێوه‌یه به نایاسایی له قه‌ڵه‌م ده‌درێت, پێویسته زانكۆ فه‌رمانی وه‌زاری وه‌رگرتنی قوتابی/خوێندكار له تابلۆی ئاگاداری قوتابی/ خوێندكاران هه‌ڵبواسێ بۆ دڵنیابوون و ئاگاداربوونه‌وه له ده‌رچوونی ناوه‌كه‌ی.
6. پێویسته زانكۆ سه‌رجه‌م یاسا و رێنماییه‌كانی تایبه‌ت به زانكۆ تایبه‌ته‌كان له تابلۆی ئاگادارییه‌كان هه‌ڵبواسێت.
7. ڕێكاره كارگێڕییه‌كانی وه‌رگرتن به‌ڕیزبه‌ند به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌ست پێ ده‌كات و ناكرێت ئه‌م ڕیزبه‌ندیه ببه‌زێنرێت یان سه‌رپێچی لێبكرێت:
أ. په‌سندكردنی پلانی وه‌رگرتن له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ت.
ب. پاڵاوتنی داواكاران به‌پێی پلانی وه‌رگرتن و ناردنیان به ریزبه‌ندی بۆ وه‌زاره‌ت.
ج. ووردبینیكردن و ده‌ركردنی فه‌رمانی وه‌زاری به وه‌رگرتنی قوتابیان/خوێندكاران.
د. ده‌رچوونی فه‌رمانی زانكۆیی به وه‌رگرتنی قوتابیان/خوێندكاران.
ه. ئه‌نجامدانی گرێبه‌ست له نێوان زانكۆ و قوتابی/خوێندكار.
و. دانی كرێی خوێندن.
ز. ده‌ستپێكردنی ده‌وامی فه‌رمی قوتابی/ خوێندكار.
8. پێویسته زانكۆ مۆری تایبه‌تی خۆی هه‌بێت له سه‌ر هه‌موو به‌ڵگه‌نامه‌كانی ده‌رچوو و گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ قوتابی/خوێندكار واژۆ و مۆركراو بێت.
9. قوتابی/ خوێندكار پاش ده‌رچوونی فه‌رمانی وه‌زاری وه‌رگرتنی پێویسته له ماوه‌ی سێ رۆژ په‌یوه‌ندی به زانكۆكه‌ی بكات و گرێبه‌ست مۆر بكات, به پێچه‌وانه‌وه, زانكۆ بۆی هه‌یه له خوێندن بێ به‌شی بكات. هه‌روه‌ك ده‌بێ زانكۆ لیستی ناوی هه‌ڵوه‌شاوه‌كان و سرێندراوهكان بۆ وه‌زاره‌ت بنێردرێت.
10. بۆ هه‌ر حاڵه‌تێكی تر كه له بڕگه‌كانی سه‌ره‌وه دا نه‌هاتووه، یا باس نه‌كراوه، ڕه‌چاوی مه‌رج و ڕێنماییه‌كانی زانكۆ حكومییه‌كان ده‌كرێت, له‌گه‌ڵ ڕه‌چاوكردنی تایبه‌تمه‌ندی خوێندن له هه‌ر زانكۆیه‌كی تایبه‌ت.
11. زانكۆكان ده‌توانن سوود له رێنمایی تاقیكردنه‌وه و ڕێكاری قوتابیان/خوێندكاران ژماره (1) و (2) وه‌ربگرن, كه هاوپێچه به‌له‌به‌رچاوگرتنی سیستمی خوێندن و تایبه‌تمه‌ندی هه‌ر زانكۆیه‌كی تایبه‌ت.
12. زانكۆ تایبه‌ته‌كان پابه‌ند ده‌بن به سه‌رجه‌م خاڵه‌كانی ڕێنماییه‌كانی پڕۆسه‌ی دڵنیایی جۆری و زانستخوازی به‌رده‌وام ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی.
13. زۆر به ووردی یاسا و ڕێنماییه‌كان جێبه‌جێ ده‌كرێت و، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هه‌ڵاوێركردن (إستپناو) و به‌زاندنی یاسا و ڕێنماییه‌كان به‌هه‌ر پاساوێك بێت ڕێگه‌ی پێ نادرێت، جگه له‌م رێنماییه كار به هیچ ڕێنماییهكیتر ناكرێت كه پێشووتر ده‌رچووه.
14. له‌كاتی بوونی دووانه (التوأمه) له نێوان زانكۆیه‌كی خۆماڵی و زانكۆیه‌كی ده‌ره‌وه ڕه‌چاوی ره‌زامه‌ندی و ئه‌و مه‌رجانه ده‌كرێت، كه له لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌وه ده‌خرێته سه‌ر زانكۆكه بۆ وه‌رگرتنی مۆڵه‌تی كاركردن.
15. فۆرمی گرێبه‌ستی ساڵانه‌ی نێوان قوتابی/خوێندكار و زانكۆ ده‌نێردرێت بۆ وه‌زاره‌ت به‌مه‌به‌ستی یه‌كخستنی و په‌سه‌ندكردنی دواتر كارپێكردنی.
16. پێویسته زانكۆكان فه‌رمانی پێكهینانی ده‌سته‌ی ئه‌مینداره‌كان و ڕاسپاردنی سه‌رۆكی زانكۆ و یاریده‌ده‌ره‌كان و ڕاگره‌كان و سه‌رۆك به‌شه‌كان ده‌ربكه‌ن و وێنه‌یه‌ك له‌م فه‌رمانه بده‌ن به‌وه‌زاره‌ت به‌مه‌به‌ستی ووردبینیكردن و به‌راوردكردنی پێوه‌ره‌كانی پێكه‌نیان و راسپاردنیان له‌گه‌ڵ مادده‌كانی یاسای ژماره (2) ی ساڵی (2013).
17. نابێت سه‌رۆك و ئه‌ندامیه‌تی ده‌سته‌ی ئه‌مینداره‌كان له زانكۆیه‌كی تر دووباره ببێته‌وه.
18. جگه له سه‌رۆكی زانكۆ هیچ فه‌رمانبه‌رێكی تر له‌م زانكۆیه ناتوانێت ئه‌ندام بێت له ده‌سته‌ی ئه‌میندارانی زانكۆكه‌ی, چ ئه‌وانه‌ی به گرێبه‌ست كار ده‌كه‌ن یان له‌سه‌ر میلاكی زانكۆكه‌ن.
19. هه‌ر قوتابی/خوێندكارێك به‌ده‌ر له ڕێنماییه‌كان وه‌رگیرابێت له هه‌ر قۆناغێكی خوێندن بێت له خوێندن داده‌بڕێندرێت به‌بێ قهرهبووكردهوه خودی قوتابی/خوێندكار و زانكۆ به‌ر پرسیارن, ئه‌گه‌ر بڕوانامه‌ی ده‌رچوونیشی وه‌رگرتبێت بڕوانامه‌كه‌ی لێ ده‌سێندرێته‌وه به‌بێ قه‌ره‌بووكردن.
20. پێویسته ساڵانه زانكۆ پاكانه‌ی باجی ده‌رامه‌ت به‌پێی ڕێنماییه داراییه‌كان په‌یڕه‌و بكات.
21. پێویسته زانكۆكان ناوی گشت وانه‌بێژان و فه‌رمانبه‌ران بنێرێت بۆ فه‌رمانگه‌ی (تقاعد و چمان) بۆ ئه‌نجام دانی كاری پێویست له ڕوانگه‌ی یاسای ژماره (2) ی ساڵی (2013).
22. پێویسته زانكۆ وێنه‌یه‌ك له گرێبه‌ست و فه‌رمانی دامه‌زراندنی سه‌رجه‌م مامۆستایان و كارمه‌ندانی زانكۆ بنێرن بۆ وه‌زاره‌ت له كاتی دامه‌زراندن، یاخود گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ كردنیان، هه‌روه‌ها له كاتی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌ست، یان دابڕاندنیان له كار وێنه‌یه‌ك له فه‌رمانی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌كه یان دابڕاندنهكه بدات به وه‌زاره‌ت و، له‌م فه‌رمانه پێویسته هۆكاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌كه، یاخود دابڕاندنهكه به ڕوونی ئاماژه‌ی پێكرا بێت.
23. زانكۆ بۆی نیه مامۆستایان یان هه‌ر كارمه‌ندێكی تر دامه‌زرینن ئه‌وانه‌ی بڕوانامه‌یان له ده‌ره‌وه‌ی عێراق هێناوه، یاخود بیانی بن، تا بڕوانامه‌كانیان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی یه‌كسانكردنی بڕوانامه‌كان له وه‌زاره‌تمان یه‌كسان نه‌كرا بێت.
24. زانكۆ بۆی نیه به بیانۆی نه‌بوونی مامۆستا وانه به مامۆستایان بڵێَتهوه به‌ده‌ر له پسپۆری خۆیان كه له بڕوانامه‌كانیان ئاماژه‌یان پێكراوه.
25. زانكۆ تایبه‌ته‌كان له كاتی ئێستادا له‌به‌ر نه‌بوونی كادری پسپۆڕ بۆیان نیه خولی ڕێگه‌كانی وانه‌وتنه‌وه بكه‌نه‌وه له زانكۆكانیان، به‌ڵكو ده‌بێت به‌پێی شوێنی جوگرافی له زانكۆیه‌كی حكومی ئه‌و خولانه ئه‌نجام بده‌ن.
26. به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌ی زانستی و پێدانی نازناوی زانستی له زانكۆ حكومییه‌كان ئه‌نجام ده‌درێت به‌پێی شوێنی جوگرافی، هه‌ر نازناوێك یاخود به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌ی زانستی كه پێشووتر له‌لایه‌ن زانكۆ تایبه‌ته‌كان به‌خشراوه به ناشه‌رعی هه‌ژمار ده‌كرێت، پێویسته زانكۆكان ئه‌م كاره له ڕێگه‌ی زانكۆ حكومییه‌كانی هه‌رێم ئه‌نجام بده‌ن به‌پێی شوێنی جوگرافی له‌به‌ر كه‌می ئه‌زموون و كادیری پێویست له زانكۆ تایبه‌ته‌كان.
27. بۆ ده‌رچووانی ساڵی یه‌كه‌م و خولی یه‌كه‌م له هه‌ردوو لقه‌كانی زانستی و وێژه‌یی قوتابخانه/ خوێندنگه‌كانی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌وانه‌ی له ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمن تاقیكردنه‌وه‌ی شه‌شی ئاماده‌ییان به‌پێی سیستمی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامداوه به‌پێی هه‌مان پرسیار و پێوه‌ر (21) نمره‌یان پێ ده‌به‌خشرێت ئه‌وانه‌ی ژماره‌ی وانه‌كانیان (7) وانه‌یه. بۆ ده‌رچووانی ساڵی یه‌كه‌م خولی دووه‌م (7) نمره‌یه، سه‌باره‌ت به ئه‌وانه‌ی وانه‌كانیان له (7) وانه كه‌متره به پێی ڕێبه‌ری قوتابیان/ خوێندكاران هه‌ڵسوكه‌وتیان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت, پێدانی ئه‌م نمرانه ته‌نها بۆ ده‌رچووانی دوا ساڵی ده‌رچوونی خوێندنی ئاماده‌یی و دوو ساڵ پێشووتر ده‌بێت.
28. گرنگیدان به وانه‌ی كوردۆلۆژی وه‌ك وانه‌یه‌ك گرنگ و پێویسته ڕاڤه‌كردنی وانه‌كه و دانانی پرسیاره‌كان به زمانی كوردی پاراو بێت.
29. ئاماژه به یاسای ژماره (2) ساڵی (2013)ی خوێندنی تایبه‌ت به‌مامۆستایانی زانكۆ‌و په‌یمانگه حكومییه‌كان بۆیان هه‌یه له زانكۆ تایبه‌ته‌كان وانه بڵێنه‌وه پاش وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆكانیان پاش ته‌واوكردنی میچیان (نیسابیان) له زانكۆكانیان، ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌ت سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه بڕیاریدا :-
أ- (مامۆستای یاریده‌ده‌ر و مامۆستا ) نابێت له هه‌فته‌یه‌ك له چوار كاتژمێر تا پێنچ كاتژمێر زیاتر وانه بڵێته‌وه.
ب- (پڕۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر و پڕۆفیسۆر) نابێت له هه‌فته‌یه‌ك له شه‌ش كاتژمێر تا حه‌فت كاتژمێر زیاتر وانه بڵێته‌وه.