University of Raparin Logo

زانکۆی ڕاپەڕین گردبوونەوەیەکی بۆ پاڵپشتی کۆبانێ سازکرد

چاپکردن ئیمەیڵ

 وەک پاڵپشتی لەخەباتگێڕانی کورد لە کۆبانێ ئەمڕۆ ڕێکەوتی ١٤/ ١٠ / ٢٠١٤ سەعات (٩:٣٠) بەیانی لە کەمپی نوێی زانکۆی ڕاپەڕین لە ڕانیە و فاکەڵتی پەرەوەردە لە قەڵادزێ گردبونەوەیەک سازکرا. لەگردبونەوەیەکەدا سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکاران بەشداربوون و بەچەندین دروشم پشتگیری خۆیان بۆ خەباتگێڕانی کورد لە کۆبانێ نیشاندا، لە گردبونەوەکەدا د. حسێن غازی سەرۆکی زانکۆی راپەڕین بە وەکالەت وتەیەکی پێشکەشکرد تیایدا باسی ئازایەتی و خۆڕاگری هێزی پێشمەرگەی کوردستان و شەڕڤانانی کۆبانی کرد و ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد کە کورد لە جیاتی هەموو جیهان ڕووبەڕووی تیرۆر دەبێتەوە ، دواتر د. ئاراس عبدالرحمن مامۆستا لە بەشی مێژوو بە هۆنراوەیەک پشتگیری خۆی بۆ بەرخۆدانی کۆبانی دوپاتکردەوە .