University of Raparin Logo

پەیامی سەرۆكایەتی زانكۆی راپەرین بەبۆنەی ساڵی خوێندنی ٢٠١٤ - ٢٠١٥

چاپکردن ئیمەیڵ

 بەبۆنەی دەستپێكردنی ساڵی تازەی خوێندنی (٢٠١٤ - ٢٠١٥) بەناوی سەرۆكایەتی زانكۆی ڕاپەڕینەوە جوانترین پیرۆزبایی لەگشت مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندكارانی زانكۆمان دەكەین هیوادارین ساڵی نوێی خوێندن ساڵی سەركەوتن و گەیشتن بەئاستێكی زیاتری زانستی و پەروەردەیی بێت بۆ گشت لایەك.

  مامۆستایانی بەڕێز, خوێندكارانی خۆشەویست:
هەروەك پێشتر پەیمانمان دابوو ساڵ بە ساڵ زانكۆمان زیاتر گەشە دەكات و خەرمانەی بەشە زانستیەكان گەورەتر بێت، ئەوەش بەهەوڵ و تێكۆشان و هیلاكی هەموو لایەك لە مامۆستایانی بەڕێز و فەرمانبەرانی خۆشەویست و پاڵپشتی حكوموتی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژنەوەی زانستی دێتەدی.

   خوێندكارانی خۆشەویست:
هەروەك دەزانن لەمساڵدا كێشەی گەورە بەرۆكی هەرێمی كوردستانی گرتووە و تیرۆرستانی داعش دەیانەوێت ئەوەی بەچەند ساڵ بنیات نراوە لەناوی ببەن و بیكەنە قوربانی بۆ مەرامە گڵاوەكانی خۆیان , وە هێزی پێشمەرگەی كوردستان بە گیان و خوێنی خۆیان سنورەكانی كوردستان دەپارێزن و ژیانێكی ئارام بۆ ئێمە دەرەخسێنن,دەبا ئێمەش هەموو لایەكمان ڕێز لەو گیانبازیەی پێشمەرگە قارەمانەكان بگرین و لە سەنگەری زانست و قەڵەم كوردستان زیاتر ئاوەدان بكەینەوە بەرەو پێشەوەی ببەین بۆ پێگەیاندنی نەوەیەكی نوێی پڕ زانست.

                                                                                                سەرۆکایەتی زانکۆی ڕاپەڕین