University of Raparin Logo

دابه‌شكردنی ڕێبه‌ری وه‌رگرتن له‌ زانكۆ و په‌یمانگه‌كان ده‌ست پێ‌ ده‌كات

چاپکردن ئیمەیڵ

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ڕایده‌گه‌ێنێت, كه‌ له‌ڕۆژی دووشه‌ممه‌وە ، ڕێكه‌وتی (٢٠١٤/١٠/١٣)ه‌وه‌ له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌كانی (سلێمانی, هه‌ولێر, دهۆك) ده‌ست ده‌كرێت به‌دابه‌شكردنی (ڕێبه‌ر)ی وه‌رگرتنی خوێندكاران له‌ زانكۆ و په‌یمانگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌ر ده‌رچوانی پۆلی دوانزه‌ی ئاماده‌یی خولی یه‌كه‌م.

هه‌روه‌ك دوای ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامی خولی دوه‌می تاقیكردنه‌وه‌كانی دوانزه‌ی ئاماده‌یی, ڕاسته‌خۆ ڕێبه‌ری وه‌رگرتن له‌ زانكۆ و په‌یمانگه‌كان به‌سه‌ر ئه‌وانیشدا دابه‌ش ده‌كرێت. وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ئاگاداری ده‌رچوانی پۆلی دوانزه‌ی ئاماده‌یی (زانستی، وێژه‌یی) و ئاماده‌ییه‌ پیشه‌ییه‌كان و خوێندنی ئیسلامی ده‌كاته‌وه‌, تا ئه‌وكاته‌ی (زانكۆ لاین) ده‌كه‌وێته‌ كار به‌وردی بڕیارو ڕێنماییه‌كانی ناو ڕێبه‌ره‌كه‌ بخوێننه‌وه‌, چونكه‌ خوێندنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م بڕیار و ڕێنماییه‌كان و به‌شه‌كانی كۆلێژه‌كان ده‌بنه‌ یارمه‌تیده‌رێكی گرنگ بۆ ئه‌وه‌ی هێڵه‌گشتیه‌كانی دواڕۆژی خوێندکار به‌باشی دیاری بكات و (زانكۆ لاین)یش به‌دروستی پڕ بكاتەوە.