University of Raparin Logo

ڕادیۆی (دەنگی زانكۆ) لەسەر فریكوێنسی 97,3 دەستی بە پەخشی ئاسایی كرد

چاپکردن ئیمەیڵ

دوای ماوەیەك لەپەخشی ئەزمونی ڕۆژی سێ‌ شەممە ڕێكەوتی ٢٨ / ١٠/ ٢٠١٤ بەئامادەبوونی سەرۆكی زانكۆ و ئەندامانی ئەنجومەنی زانكۆ و ژمارەیەك لەبەرپرسانی دام و دەزگا حكومییەكانی ناوچەكە و میدیاكاران و هونەرمەندان و دەزگاكانی ڕاگەیاندن ، مەراسیمی كردنەوەی ڕادیۆی (دەنگی زانكۆ) بەڕێوەچوو . سەرەتای مەراسیمەكە بە كردنەوەی ڕادیۆی (دەنگی زانكۆ) لەلایەن سەرۆكی زانكۆوە دەستی پێكرد ، دواتر سەرۆكی زانكۆ بەبۆنەی كردنەوەی ئەم ڕادیۆیە پیرۆزبایی خۆی و ئەنجومەنی زانكۆی ئاراستە سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندكاران و خەڵكی ناوچەكە كرد . ڕادیۆی دەنگی زانكۆ كەناڵێكی نوێی ڕاگەیاندنە لەسنوری ئیدارەی ڕاپەرین لەسەر فریكوینسی (97.3) دەستی بەپەخشی ئاسایی خۆی كرد ، بەرنامەی كاری ڕادیۆكە گرنگیدانە بەلایەنی پەروەردە و زانست و خویندنی باڵا بەشێوەیەكی گشتی و هەروەها كۆمەڵێك بابەتی ڕۆشنبیری و هونەری و پزیشكی و وەرزشی.